هاووڵاتییەكی دیكەی كورد بە ئیعدام مەحكووم كرا
16:48 - 15 بانەمەڕ 2712
كوردپا: هاووڵاتییەكی كورد دوای تێپەڕاندنی نزیك بە 2 ساڵ زیندانی، لەلایەن دادگای ئینقلابی شاری تارانەوە بە ئیعدام حوكم دراوە.
هوشەنگ رەزایی، ماوەی نزیك بە دوو ساڵ لەمەوبەر بە تاوانی هاوكاری لەگەڵ حێزبێكی كوردیی ئۆپۆزیسیۆنی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانەوە دەستبەسەر كرا و رەوانەی زیندانی \"ئێوین\" كرا.
هوشەنگ رەزایی، دوای ماوەی نزیك بە 2 ساڵ زیندانی لەلایەن لقی 28ی دادگای ئینقلابی شاری تارانەوە حوكمی ئیعدامی بۆ بڕاوەتەوە.
هەواڵدەریی هرانا بڵاوی كردەوە، ئەو زیندانییە سیاسییە لە كاتی دەستبەسەر كرانیەوە لە مافی مەلاقاتی حوزووری و پارێزەر بێبەری بووە.
بەپێی دوایین زانیارییەكان ئەو هاووڵاتییە كوردە لەناو زینداندا تووشی نەخۆشیی ددان و پووك بووە و لەلایەن لێپرسراوانی زیندانەوە هیچ هەوڵێك بە مەبەستی چارەسەری نەدراوە.
هوشەنگ رەزایی لە حاڵی حازردا راگوێزی زیندانی رەجایی شاری كەرەج كراوە.
تاوانی ئەو دوو هاووڵاتییە هاوكاریی لەگەڵ حێزبێكی ئۆپۆزیسیۆنی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران راگەیەندراوە.
چەند رۆژ لەمەوبەریش دوو هاووڵاتیی سەردەشتی بە ناوەكانی ئیبراهیم عیسا پوور و سیروان نژاوی لەلایەن دادگای ئینقلابی شاری مەهابادەوە بە ئیعدام حوكم دراون.
جیا لەم چەند كەسە چەندین هاووڵاتیی دیكەی كورد لەلایەن دەزگای قەزایی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە حوكمی ئیعدامیان بۆ بڕاوەتەوە و چوار كەسیان مەترسیی بەڕێوە چوونی حوكمەكانیان لەسەر كە بریتین لە: شێكۆ مەعارفی، حەبیبوڵڵا گوڵپەری پوور و زانیار و لوقمان مورادی.