هاووڵاتییەكی خەڵكی بۆكان بەهۆی دەستڕێژی راستەوخۆی هێزە ئینتزامییەكان گیانی لەدەست دا
15:43 - 26 جۆزەردان 2712
كوردپا: هاووڵاتییەكی خەڵكی گوندی \"گوڵتەپە\"ی سەر بە شاری بۆكان كەوتۆتە بەر دەستڕێژی هێزی ئینتزامیی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران و پاش 2 رۆژ مانەوە لە بێهۆشیدا، لە نەخۆشخانە گیانی لەدەست داوە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، رۆژی سێشەممە رێكەوتی 23ی جۆزەردان هاووڵاتییەك بەناوی عەلیمحەممەد ئەمینی كوڕی ئیبراهیم خەڵكی گوندی \"گوڵتەپە\"ی سەر بە شاری بۆكان لەلایەن هێزە ئینتزامییەكانەوە دراوەتە بەر دەستڕێژ و بە توندی بریندار بووە و دەستبەجێ رەوانەی نەخۆشخانە بۆكان كراوە و پاش دوو رۆژ لە بێهۆشیدا مانەوە، شەوی هەینی گیانی لەدەست داوە.
هەواڵنێری كوردپا لەزاری خەڵكی ئەو ناوچەوە ئاشكرای كردووە هێزە ئەمنیەتی و نیزامییەكانی حكوومەت بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە كوژراوەیان خستۆتە ژێر زەخت و گوشار و ناچاریان كردوون كە هەر بە شەو تەرمەكەی بنتێژن.
عەلیمحەممەد ئەمینی خێزاندارە و 3 منداڵی هەیە، هەتا كاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هۆكاری كوژرانی ئەو هاووڵاتییە روون نەبۆتەوە.
بەپێی ئاماری تۆمار كراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، لە سەرەتای ساڵی 1391ی هەتاوییەوە هەتا ئێستا جیا لە كوژرانی10 كۆڵبەر لە سەر سنوورەكان، چەندین هاووڵاتیی دیكەی كورد لە ناوچە كوردنشینەكان بە تەقەی راستەوخۆی هێزە نیزامییەكانی حكومەت لەناو شار و جادەكان كوژراون.