هاووڵاتییەكی تر لە زیندانی ورمێ لە سێدارە درا
18:35 - 3 خەزەڵوەر 2711
كوردپا ـ كۆمەڵەی چالاكانی مافی مرۆڤ و دێمۆكراسی لە ئێران بڵاویان كردەوە، سەرلە بەیانیی ئەمڕۆ زیندانییەكی دیكە لە زیندانی ناوەندیی ورمێ لە سێدارە دراوە.
ئەمڕۆ سێشەممە هاووڵاتییەكی تەمەن30 ساڵ بەناوی ساڵح عابدینی بە تاوانی كرێن و فرشتنی مادە هۆشبەرەكان لە زیندانی ورمێ لەلایەن دەزگای قەزایی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە ئیعدام كراوە.
ناوبراو لە ساڵی 1387ەوە لە زیندان بووە و حوكمی ئیعدامی هەبووە.
كۆمەڵەی چالاكانی مافی مرۆڤ و دێمۆكراسی ئەوەشی بڵاو كردۆتەوە، شەپۆلی نوێی ئیعدامەكان لە ئێران كەلە چەند مانگ لەمەوبەرەوە بە شێوەی ئاشكرا و نهێنی دەستی پێكردووە هەر وا بەردەوامن كە بەكۆمەڵ لە شوێنە گشتییەكان بەڕێوە دەچن و زۆرێك لەو ئیعدامانەش بە شێوەی نهێنی بەڕێوە دەچن و دەزگای قەزایی حكوومەتی تاران لە بڵاو كردنەوەی هەواڵ و شوناسیان خۆ دەبوێرێت.