هاووڵاتییەکی کورد لە شاری پیرانشار دەسبەسەر کرا

16:35 - 15 خەزەڵوەر 2720

ڕۆژی دووشەممە ١٢ی خەزەڵوەر، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "محەممەد مەحموودی" خەڵکی گوندی "زێوە"ی بەخشی ناوەندیی شاری پیرانشار، لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزار.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان ئەو هاووڵاتییە کوردەیان، بەبێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کردووە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها دەڵێت: "هەتا ئێستا بەدواداچوونی بنەماڵەی مەحموودی بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی کوڕەکەیان بێئاکام ماوەتەوە".

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئەوەشی خستەڕوو، ئەو هاووڵاتییە کوردە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە.

هەتا کاتی بڵابوونەوەی ئەم هەواڵە، لە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی، ئەو هاووڵاتییە کوردە، زانیارییەکی ورد لەبەردەستدا نییە.