هاووڵاتییەکی کورد لە شاری مەهاباد دەسبەسەر کرا
11:39 - 16 رێبەندان 2720
ڕۆژی سێشەممە ١٤ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "شەهاب ئەحمەدی" خەڵکی شاری مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەو هاووڵاتییە کوردەیان دەسبەسەر و دواتر بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواستووە.
هەتا ئێستا بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە کوردە، بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی کوڕەکەیان بێئاکام ماوەتەوە.
هەتا کاتی بڵابوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەری و تۆمەتی وەپاڵدراوی دژی ئەو هاووڵاتییە کوردە، هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا، نییە.