هاووڵاتییەکی کورد لە \"سایین قەڵا\" دەستبەسەر کرا

ئاژانسی کوردپا: ئیدارەی ئیتلاعاتی \"سایین قەڵا\"، هاووڵاتییەکی کوردی دەستبەسەر کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی یەکشەممە، ٢٣ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی \"مەحموود سەبووری\"، دانیشتووی شاری \"سایین قەڵا\"، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئیتلاعات لە کاتی دەستبەسەرکردنی ئەو هاووڵاتییە کوردە، بە توندترین شێوە دەستیان داوەتە لێدانی.

ئەو سەرچاوە ئاگادارە زیادی کردووە: \"دەستبەسەرکردنی ئەو هاووڵاتییە کوردە، بەبێ نیشاندانی بەڵگەی یاسایی کراوە\".

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە چارەنووس و هۆکاری دەستبەسەرکردنی ئەو هاووڵاتییە کوردە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.