هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی نەغەدە پاش کۆتایی لێپرسینەوەکەی ڕەوانەی زیندانی ورمێ کرا

10:42 - 26 رێبەندان 2720

ڕۆژی شەممە ۲٥ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەک بە ناوی "شوان پشتوار"، کوڕی عەبدولڕەحمان، تەمەن ۳۹ ساڵ و خەڵکی شاری نەغەدە، بۆ بەندی زیندانییانی سیاسیی زیندانی ورمێ ڕاگوێزرا.

ئەو هاووڵاتییە چەند ڕۆژ پێش، پاش کۆتایی لێپرسینەوە لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ، بۆ بەندی دابڕگەی زیندانی ئەو شارە ڕاگوێزرابوو.

شوان پشتوار ، ڕۆژی دووشەممە ٦ی ڕێبەندان، بە تۆمەتی "چالاکیی مەزهەبی"، بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و ڕەوانەی گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ کرابوو.