هاووڵاتییەکی پیرانشاری بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی دەسبەسەر و ڕەوانەی زیندانی نەغەدە کرا

22:41 - 24 رێبەندان 2720

ڕۆژی دووشەممە ۲۰ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "عەلی ئازەربەرزین"، کوڕی محەممەد، تەمەن ٥۷ ساڵ و خەڵکی شاری پیرانشار، بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی دەسبەسەر و ڕەوانەی زیندانی نەغەدە کرا.

ئەو هاووڵاتییە کوردە، ٤ی ڕەزبەری ۹۷، لەلایەن لقی ۱۰۲ی دادگای کەیفەریی دووی پیرانشار، بە سەرۆکایەتی دادوەر "ئەمیر فەراسەت"، بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئێران"، بە پێنج ساڵ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا و ئەو حوکمە لە دادگای پێداچوونەوە  پشتڕاست کرایەوە.

عەلی ئازەربەرزین ساڵی ۹٦، بەبێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کرا و پاش کۆتایی لێپرسینەوەکەی، بە دانانی بارمتە هەتا کاتی دادگاییەکردنی بە شێوی کاتی ئازاد کرابوو.