هاووڵاتییەکی مەهابادی لە شاری تاران دەسبەسەر کرا

11:05 - 13 رێبەندان 2720

ڕۆژی شەممە ٢٠ی بەفرانبار، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ساکار عەینی" خەڵکی شاری مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی سەر بە سپای پاسداران، دەسبەسەر کرا.

هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەو هاووڵاتییە کوردەیان دەسبەسەر کردووە و ناوبراویان بۆ لێپرسینەوە لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێ، ڕاگواستووە.

ساکار عەینی، خوێندکاری دەرچووی بەشی شارسازی لە زانکۆی "ورمێـ"ـیە.

هەتا کاتی بڵابوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەری و لە تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ئەم هاووڵاتییە کوردە ، هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا، نییە.