هاووڵاتییەکی دیکە لە شاری مەریوان دەسبەسەر کرا

لە درێژەی دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییان لە شاری مەریوان، ڕۆژی شەممە ٢٠ی بەفرانبار، هاووڵاتییەکی دیکەی کورد بە ناوی "زانیار موعتەمیدی" دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

هێزە ئەمنییەتییەکان ئەو هاووڵاتییە کوردەیان بە بێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کردووە و لە کاتی دەسبەسەریدا ئازار و ئەشکەنجەی ئەو هاووڵاتییەیان داوە.

هەتا ئێستا بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە کوردە بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو بێئاکام بووە.

هەتا کاتی بڵابوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەری و تۆمەتی ‌وەپاڵدراو دژی ئەو هاووڵاتییە کوردە، هیچ زانیارییەک نییە.

لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی بەفرانبار، چالاکێکی ژینگەیی کورد بە ناوی "سیروان کەریم‌زادە" خەڵکی شاری مەریوان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

هەروەها، ڕۆژی هەینی ١٩ی بەفرانبار، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "کاروان مینوویی" خەڵکی شاری مەریوان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکان دەسبەسەر کراوە و  بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.