هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە بە دانانی بارمتە لە گرتنگە ئازاد کرا

10:30 - 18 رێبەندان 2720

ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی ڕێبەندان،هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "جەمیل ئەحمەدی"، خەڵکی سنە، پاش کۆتایی لێپرسینەوەکەی، بە دانانی بارمتە لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ئەو شارە ئازاد کرا.

شەوی شەممە ٤ی ڕێبەندان، هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەو هاووڵاتییەیان دەسبەسەر کردبوو و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگواستبوو.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەری و تۆمەتە وەپاڵدراوەکانی دژی جەمیل ئەحمەدی، زانیارییەکی ورد لە بەردەستدا نییە.