هاوسەری كەبوودوەند: كەبوودوەند بە مەرجێك مانگرتنەكەی شاكاندووە كە داخوازییەكانی جێبەجێبكەن
17:16 - 5 جۆزەردان 2712
كوردپا: پەریناز حەسەنی هاوسەری مەحەممەد سدیق كەبوودوەند، رۆژنامەنووس و زیندانیی سیاسیی كورد رایگەیاند، كەبوودوەند بۆ ماوەیەی حەفتەیەك بە مەرجێك كۆتایی بە مانگرتنەكەی هێناوە كە، وەڵامی ویست و داخوازییەكانی بدەنەوە.
محەممەد سدیق كەبوودوەند، رۆژنامەنووس و زیندانیی سیاسیی كورد رێكەوتی 25ی بانەمەڕ لە نامەیەكدا كە بۆ دادستانی گشتیی تارانی نووسیوە، لە ناڕەزایەتی بە جێبەجێنەكردنی داواكارییەكانی و نەدانی مەرەخەسی، بۆ ماوەیەكی نادیار مانی لە خواردن گرت.
پەریناز حەسەنی، هاوسەری كەبوودوەند لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، وتی: \"محەممەد سدیق كەبوودوەند پاش ئەوەی كە 25ی بانەمەڕ مانی لە خواردن گرت، پاش چوار رۆژ جێگری دادستانی گشتیی تارانی داوای لێكردووە كە مانگرتنەكەی بشكێنێو ئێمە بەدوای جێبەجێكردنی داوخوازییەكانیەوەین و وتیشی، رێكەوتی 29ی بانەمەڕ كەبوودوەند رایگەیاندووە: \"كە هەرچەند پێشتریش ئەم جۆرە بەڵێنیانەتان داوە و جێبەجێنەكراون، بەڵام من بۆ ماوەی یەك حەفتە مانگرتنەكەم دەشكێنم، بە مەرجێك كە داخوازییەكانم جێبەجێبكرێن\".
خانمی حەسەنی لە درێژەی لێدوانەكەیدا بۆ ئاژانسی كوردپای راگەیاند: \"كەبوودوەند پێداگری لەسەر ئەوە كردۆتەوە كە من بۆ ماوەی حەفتەیەك بە شێوەی كاتی كۆتایی بەم مانگرتنەم دێنم و چاوەڕوانی جێبەجێكردنی بەڵێنییەكان دەبم، بەڵام ئەگەر بێت و داخوازییەكانم جێبەجێنەكرێن، دیسان لە مانگرتن بەردەوام دەبم\".
هاوسەری كەبوودوەند لە وەڵامی پرسیاری ئاژانسی كوردپا لەمەڕ رەوشی تەندروستیی كەبوودوەند، وتی: \"هێشتا لەم بارەوە هیچ هەوڵێك نەدراوە و بڕیار بوو لەسەر داخوازیی پزیشكان لە دەرەوەی زیندان نەشتەرگەریی بۆ بكرێت، بەڵام لەگەڵ دژایەتیی دادستان و ناوەندە ئەمنیەتییەكان بەرەوڕوو بۆتەوە و پێش بەو كارە گیراوە\".
محەممەد سدیق كەبوودوەند لە نامەیەكدا كە بۆ دادستانی گشتیی تارانی نووسیوە، وێڕای ئاماژە كردن بە نەخۆشیی چارەسەر نەكراوی منداڵەكەی كەلە پێنج مانگ لەمەوبەرەوە تووشی بووە، داوای كردووە كە ئیزنی مەرەخەسیی یاسایی پێبدرێت هەتا بۆ چارەسەریی منداڵەكەی هەوڵێك بدات و بەهۆی بێوەڵام مانەوەی ئەو داخوازیەی و داخوازییەكانی دیكەی كە چارەسەریی پزیشكیی خۆیەتی، دەستی دابووە مانگرتن لە خواردن كە بە مەرج بۆ ماوەی حەفتەیەك ئەو مانگرتنەی شكاندووە.
محەممەد سدیق كەبوودوەند، چالاكی مافی مرۆڤ، رۆژنامەنووس و دامەزرێنەری رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان ، لە رێكەوتی 10ی پووشپەڕی ساڵی 1386ەوە دەستبەسەر بووە و لە دادگای ئینقلابی تاران بە تاوانی هەوڵدان بەدژی تەناهیی نەتەوەیی لە رێگای دامەزران و بەڕێوەبردنی رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان بە 10 ساڵ زیندان و بەهۆی تەبلیغ بەدژی سیستمی كۆماری ئیسلامی لەرێگای پێوەندی لەگەڵ رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان و پێوەندی لەگەڵ كووفی عەنان و راگەیەنە گشتییەكان بە یەك ساڵ زیندان و سەرجەم بە 11 ساڵ مەحكووم كرابوو كەلە دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای تاراندا حوكمەكەی كراوەتە 10 ساڵ زیندان.
كەبوودوەند بەهۆی 7 مانگ راگیران لە ژووری تاكەكەسی و دۆخی نالەباری زیندان، تووشی نەخۆشییەكانی ریە، گورچیلە و پێست بووە و تەنانەت تووشی سەكتەی مێشكیی كەم هێز بووە و هەتا ئێستا هیچ هەوڵێك بۆ چارەسەریی نەخۆشییەكانی نەدراوە.