هاوسەری كەبوودوەند: هەوەڵەكانمان بۆ بینینی كەبوودوەند هیچ ئەنجامێكی نەبووە
14:08 - 27 رێبەندان 2711
كوردپا: پاش دوو حەفتە لە مانگرتنی محەممەد سدیق كەبوودوەند زیندانیی سیاسیی و كورد و بەرپرسی رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان، هەوڵی بنەماڵەكەی بۆ چاوپێكەوتنی بێئەنجام ماوەتەوە.
ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، بۆ تاوتوێی زیاتری ئەم پرسە لە پێوەندییەكدا لەگەڵ خانم \"پەریناز حەسەنی\"هاوسەری محەممەد سدیق كەبوودوەند، بەدواداچوونی لەم بارەوە كرد و ناوبراو وتی: \"جیالە بارودۆخی جەستەیی و ئەو نەخۆشییانەی كە خودی كەبوودوەند هەیەتی، لەبەر ئەوەی كە منداڵەكەشمان دوو حەفتەیە نەخۆشە و ئێستا لە نەخۆشخانە بەستەریە و نەیانهێشتووە چاوی بە باوكی بكەوێت، كەبوودوەندیش بە نیشانەی ناڕەزایەتی زیاتر لە دوو حەفتەیە مانی لە خواردن گرتووە\".
خانمی حەسەنی ئەوەشی ئاشكرا كرد كە دوو حەفتەیە بەردەوام بە دوای ئەوەوەم كە بەڵكوو ئیزن بدەن چاومان بە كەبوودوەند بكەوێت كە منداڵەكەمان ببینێكە كاریگەریی لەسەر بارودۆخی هەر دوولایان دەبێ، بەڵام هەتا ئێستا نەیانهێشتووە.
خانمی حەسەنی راشیگەیاند: منداڵەكەمان \"پژمان كەبوودوەند\" لە مانگێك لەمەوبەرەوە تووشی گرفتی لەختە بوونی خوێن بووە و لە دۆخێكی قەیراناوی دایە و ئێستاش لە نەخۆشخانە بەستەرییە و من لەلایەك تووشی ئەم دۆخە بووم و لەلایەكی دیكەشەوە نیگەرانی بارودۆخی كەبوودوەندم\".
لە درێژەدا وتیشی: بەهۆی ئەوەی كە خانمی نەسرین ستوودە پارێزەری كەبوودوەند ئێستا لە زیندان دایە، زۆرم هەوڵ داوە و ئێستاش بەردەوامم كە پارێزەرێكی تر بگرم كە ئەمەش یەكێكی تر لە گرفتارییەكانی ئێمەیە.
محەممەد سدیق كەبوودوەند ساڵی 1386 دەستبەسەر كراوە. ناوبراو یەك ساڵ دواتر لە دادگای شۆڕشی تاران بە تاوانی بڵاو كردنەوەی درۆ و تێكدانی نەزمی گشتی و چالاكیی رۆژنامەوانی و دامەزارندنی رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان 11 ساڵ حوكمی زیندانی بۆ بڕایەوە.
هاوسەری كەبوودوەند پێشتر لەمەڕ بارودۆخی كەبوودوەند رایگەیاندبوو: \"هاوسەرەكەم سێجار سەكتەی دڵ و مەغزی لێێداوە و بە وتەی پزیشكەكان دەبا خێرا بەستەری بكرێت و دەمارەكانی دڵی نەشتەرگەرییان بۆ بكرێت، بەڵام هێشتا ئەو كارە جێبەجێنەكراوە\".