هاودەردیی زیندانیانی سیاسیی رەجایی شاری کەرەج لەگەڵ بنەمالەی قوربانییانی رووداوەکەی کەرکووک

12:49 - 22 رێبەندان 2712
ئاژانسی کوردپا: کۆمەڵێک لە زیندانیانی سیاسیی رەجایی شاری کەرەج وێڕای مەحکووم کردنی کردەوە تیرۆریستییەکەی شاری کەرکووک، هاودەردی و هاوخەمیی خۆیان لەگەڵ بنەماڵەی سەرجەم قوربانییانی ئەو رووداوە دەربڕی.

١٤ کەس لە زیندانیانی سیاسیی زیندانی رەجایی شاری کەرەج هاوردەری خۆیان لەگەڵ بنەماڵەی قوربانییانی رووداوە تیرۆریستییەکەی کەرکووک دەربڕی و ئەنجامدەرانی ئەو کردەوە نامرۆییەیان بە توندی مەحکووم کرد و ئاواتی هەرچی زووتری سارێژ بوونەوەی برینی بریندارەکانیان خواست.

هاوکات ئەو زیندانییانە وێڕای بەرز نرخاندنی دەسکەوتەکانی هەرێمی کوردستان خوازیاری سەقامگیری و ئاوەدانی زیاتر ئەو چاوگە رووناکاییە بوون.

لە ماوەی نزیک بە ١ مانگی رابردوودا چەندین تەقینەوەی بەهێز لە بەردەم بارەگا و بنکەکانی پارتە کوردییەکانی هەرێمی کوردستان رووی داوە کە بەگشتی زیاتر لە ٣٠٠ کوژراو و برینداری لێکەوتۆتەوە کە زۆربەی ئەو قوربانییانە، ئەندامانی پارتی دێمۆکرات و یەکیەتیی نیشتمانی کوردستان بوون.

ئەو زیندانیانە بریتین لە:

١ ــ شاهرۆخ زەمانی
٢ ــ رەسووڵ بوداغی
٣ ــ خالید حەردانی
٤ ــ ئەفشین ئۆسانلوو
٥ ــ ئەفشین حەیرەتیان
٦ ــ عەلی جەباری
٧ ــ کەریم مەعرووف عەزیز
٨ ــ ئەمیر محەممەد ئەمین خیزی بنازادە
٩ ــ ساڵح کۆهەندڵ
١٠ ــ محەممەد عەلی مەنسووری
١١ ــ سەعید ماسووری
١٢ ــ عەباس رادفەڕ
١٣ ــ مستەفا ئەسکەندەری
١٤ ــ ئیبراهیم حوسێن پوور