هاوكات لە چوار شوێنی دونیا یادی "محەممەد ئوزۆن" نووسەری گەورەی كورد دەكرێتەوە
15:45 - 7 رەزبەر 2712
ئاژانسی كوردپا: كۆمەڵێك لە نووسەرانی كورد لە هەر چوار بەشی كوردستان، هاوكات لە چوار شوێنی دونیا یاد و بیرئانینی \"محەممەد ئوزۆن\" نووسەری ناوداری كورد بەرز رادەگرن.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی ئاوێستا كورد پێنجەمین ساڵڕۆژی بیرئانینی محەممەد ئوزۆن لەلایەن نووسەرانی كوردەوە هاوكات لە شارەكانی \"هەولێر، ئامەد، ستۆكلۆڵم و ئەستەمبۆڵ\" بەرێوە دەچێت.
ئەمە یەكەم جارە بە شێوەی هاوكات بە نیشانەی پشتیوانی لە نووسەرانی هەر چوار بەشی كوردستان لە چوار شاری گەورەی كوردستان و جیهان بەڕێوە دەچێت.
یاد و بیرئانینی محەممەد ئوزۆن كە بە پشتیوانی و هاوكاریی نووسەرانێكی وەكوو \"فورات جەوەری، جوان حاجۆ، مستەفا جان، عومەر شێخ مووس و سیدین ئانتیر\" رێكەوتی 20ی رەزبەری 1391ی هەتاوی (11ی ئۆكتۆۆبری 2012ی زایینی) بەڕێوە دەچێت.
محەممەد ئوزۆن، نووسەری گەورەی خەڵكی كوردستانی توركیە ساڵی 1953 لە شاری \"ریها\" لەدایك بووە.
ناوبراو لەو ساڵانەی كە زەخت و گوشاری دەوڵەتی تورك بۆ سەر كوردانی ئەو وڵاتە گەیشتیووە لووتكەی خۆی، زۆر كتێبی وەك\"رۆمان، مێژووی ئەدەبی كوردی، مێژووی كوردان و سیاسەت\"ی نووسیوە كە زۆربەی بەرهەمەكانی بە زمانەكانی كوردی، توركی و ئاڵمانی نووسراون.
محەممەد ئوزۆن ساڵی 2007 كۆچی دوایی كرد.