هاشمی رەفسەنجانی: كێشەی ئابووری هەڕەشە لە داهاتووی ئێران دەكات
14:02 - 10 رێبەندان 2711
كوردپا: بەرپرسی كۆڕی دیاری كردنی بەرژەوندییەكانی نیزام رایگەیاند، بارودۆخی بێكاری هاوكات لەگەڵ كێشە ئابوورییەكان بە هەڕەشە و مەترسییەكەی گەوری بۆ سەر وڵاتی ئێران دێنە ئەژمار.
رەفسەنجانی وتی: ئەو گەماروە تازانەی وڵاتانی دەرەوە بۆ سەر ئێران بۆتە پەرۆشی گەورەی وەرزێڕان و وتیشی، بە دووری دەزانم كە دەوڵەت بتوانێرێگاچارەیەكی بۆ قەیرانی ئابووریی ئێران هەبێت.
ماڵپەڕی \"جرس\" لەزاری \"عەلی ئەكبەر هاشمی رەفسەنجانی\"یەوە بڵاوی كردەوە، بەهۆی پشتیوانی نەكردنی دەوڵەت لە بەشی وەرزێڕی وای كردووە، كە ئەو بەشە لە ئاستی ئێراندا گرینگیی خۆی لەدەست داوە.
بەرپرسی كۆڕی دیاری كردنی بەرژەوەندییەكانی نیزام روونیشی كردەوە، دوژمن درووست كردن بە هیچ ئاكامێكمان ناگەیەنێو دەبێبە مەبەستی ئابووری باشتر دەرگاكانمان بە رووی سەرمایەگوزارییەكانی دەرەوە بكەینەوە.
هاشمی رەفسەنجانی پێشتر بەرپرسی مەجلیسی خوبرەگان بوو و لەسەر بڕیاری رێبەری حكوومەتی ئیسلامیی ئێران لەو بەرپرسایەتەی لابرا و ئێستا لێپرسراوی كۆڕی دیاری كردنی بەرژەوەندییەكانی نیزامە.
ئەو ناوەندە رێبەندانی ساڵی 1366 لەسەر بڕیاری \"روح اللە خمینی\" رێبەری ئەوكاتی حكوومەتی ئیسلامیی تاران پێكهات و ئەركی چارەسەر كردنی كێشەكانی نێوان سێدەزگای یاسادانان، بەڕێوەبەری و دادی لە ئەستۆیە.