نەدانی مەرەخسی بە زیندانیانی ئیلام/ ئێوە نەریتەكانی ئیسلامتان بەجێ نەگەیاندووە
21:31 - 21 رەزبەر 2711
كوردپا: لێپرسراوی \"تەربیەتیی\" پارێزگای ئیلام رایگەیاند، شۆرای میهر تەنیا مەرەخسی بەو زیندانیانە دەدەات كە هەموو نەریتەكانی ئیسلام لەناو زینداندا بەجێ بگەیەنن.
ماڵپەڕی كوردانە بڵاوی كردەوە\" لێپرسراوانی پارێزگای ئیلام شۆرایەكیان لەژێر ناوی\" شورای مهر\" پێكهێناوە كە ئەركی رێنوێنی كردنی زیندانیانی بە مەبەستی وشیاریی زیاتر و پەڕە پێدانی نەریتە ئیسلامییەكانی لەناو زیندانەكانی ئەو پارێزگایەدا لە ئەستۆیە.
ئەو شۆرایە لەم دوایانەدا مەرەخسیی ژمارەیەك لە زیندانیانیان هەڵوەشاندۆتەوە.
لێپرسراوانی ئەو شۆرایە هۆی هەڵوەشاندنەوەی ئەو مەرەخەسیانەیان گەڕاندۆتەوە بۆ بەجێ نەگەیاندنی نەریتەكانی ئیسلام لەلایەن دەستبەسەر كراوانەوە.
هەواڵدەریی فارس بڵاوی كردۆتەوە: لە سەرجەم گرتووخانەكانی پارێزگای ئیلامدا1500 زیندانی هەیە.
لە كۆی گشتیی ئەو زیندانیانە750 كەس بە تاوانی كڕین و فرۆشتن و بەكارهێنەری مادە سڕكەرەكان گیراون.
لەو 750 هەزار كەسەش 20% یان خەڵكی ناخۆجێ ( غیر بومی) ین.
بەپێی هەمان سەرچاوە لە كۆی گشتیی زیندانیەكانی پارێزگای ئیلام 10 % یان ژنن.