نوێنەرێكی مەجلیس: لە ئێران نرخی بێكاریی نهێنی،70% گەشەی كردووە
14:00 - 22 جۆزەردان 2712
كوردپا: نوێنەرێكی مەجلیسی ئێران لەو باوەڕە دایە، بێكاری گەورەترین ئاستەنگی كۆمەڵگای ئێرانە و نرخی بێكاریی نهێنی 70% گەشەی كردووە كە كاریگەریی لەسەر تێچووە كۆمەڵایەتی و سیاسییەكانی وڵات هەیە.
هادی قەوامی نوێنەری ئەسفەراین لە مەجلیسی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران، لە لێدوانێكدا لەگەڵ هەواڵدەریی كاری ئێران (ئیلنا) رایگەیاندووە، \"گەورەترین كێشە و ئاستەنگی ئێمە گەشەی 70%ی بێكاری نهێنیە و بەرەنجامەكانی ئەو بێكارییەش بەراوەژوو نیشاندانی راستییەكانی كۆمەڵگای ئێرانە\".
ناوبراو لە درێژەدا ئاماژەی بەوەش داوە \"نرخی بێكاری لەناو ژنانی تەمەن 19 هەتا 25 ساڵ لە ئێران، 45% و هەروەها نرخی بێكاری لەناو پیاوان لە هەمان گرووپی تەمەنی، 23%ە كە ئەم مەسەلەیە تێچوویەكی زۆری كۆمەڵایەتی و سیاسیی بۆ وڵات هەیە\".
هادی قەوامی ئاماژەی بەوەش داوە، \"70%ی بێكاری لاوانی ئێرانی بێكاریی نهێنیە كە ئەم مەسەلەیە گرینگرتە لە بێكاریی ئاشكرا، چونكە لە بێكاری نهێنیدا كەسانی ناشارەزا و بێ ئەزموون كارەكانیان بەدەستەوەیە و بەرەنجامەكانیشی بەراوەژوو نیشاندانی راستییەكان و هەروەها چوونە سەری نرخ و هەڵە و ناتەبابوونی ئامارەكانی وڵاتە\".
هەرچەند ئەمساڵ ەلایەن حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە بە ساڵی \"پشتیوانی لە كار\" ناودێر كراوە، بەڵام هەر لە سەرەتای ساڵی 1391ەوە شەپۆلێكی بەربڵاوی بێكاری، داخرانی كەرت و ناوەندەكانی وەبەرهێنان و دەركرانی كرێكارانی گرێبەستی لە ناوچە جیاجیاكانی ئێران دەستی پێكردووە.
بەپێی ئامار و زانیارییەكان لە سەرەتای ساڵی 1391ەوە تەنیا لە ناوچە كوردنشینەكانی ئێران جیا لە داخرانی دەیان كەرتی كار و وبەرهێنان نزیك بە 7 هەزار كرێكار بێكار بوون یان لەسەر كار دەركراون، ئەمە لە حاڵێك دایە كە لە ماوەی دوو حەفتەی رابردوودا زۆرێك لە پێداویستیی سەرەكیی خەڵك لە ئێران، بە رێژەیەكی بەرچاو گران بوون و نرخیان زیادی كردووە و كارناسانی ئابووری ئەم رەوشە بە مەترسییەكی جیددی بۆ سەر كۆمەڵگای ئێران لە قەڵەم دەدەن .