نوێنەرێكی مەجلیس: بانكی ناوەندی لە ئەنقەست پێش بە كونترۆلی بازار ناگرێت
14:02 - 5 رێبەندان 2711
لێپرسراوی ناوەندی توێژینەوەی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران رایگەیاند، لەئەگەری كونترۆل نەكردنی بازار، ئابووری وڵات بەرەو داڕمان دەروات.
ئەحمەد تەوەكولی وتیشی: \"بانكی ناوەندی لە كەمتهرخەمی و لە ئەنقەست پێش بە بێسەر و بەرەیی بازاری سكە و دولار ناگرێت و ئەگەر بە شێوەیەكی خێرا فریای ئابووری وڵات نەكەوین ئەگەری داڕمانی ئابووری ئێران لە ئارادایە\".
هەواڵدەریی فارس لەزاری تەوەكولیەوە بڵاوی كردەوە، دەوڵەتی ئەحمەدی نژادیش لە رووی بێتواناییەوە هیچ كارێكی لەدەست نایەت و ناتوانێبانكی ناوەندی بۆ چارەسەر كردنی هەڵكشان و داكشانی(جزر ومد) ئابووری ئەركدار بكات.
هەر لەو پێوەندییەدا ئوبولقاسم حەكیمی پوور كارناسی پرسی ئابووری ئاشكرای كردووە، كێشەی بازار لە چوارچێوەی دەسەڵاتی دەوڵەتدا چۆتە دەر و بارودۆخی بازاری سكە و دولار بە ئاراستەیەك دا دەروات كە هیچ رێكارێكی كردەیی ناتوانێچارە سەری بكات.
ئەحمەد تەوەكولی ئەوەشی خستە روو، نرخ و بایەخی \"ریال\"ی ئێران بە چەشنێك دابەزینی بە خۆیەوە بینیوە كە هیچ كۆمپانیاییەك ئامادە نییە لە ئێران سەرمایەگوزاری بكات.
لەماوەی 30 رۆژدا \"ریال\"ی ئێران لەسەدا 30 بایەخی خۆی لە دەست داوە.
بەپێی دوایین زانیارییەكان نرخی سكە گەیشتۆتە سنووری یەك میلیۆن و 100 هەزار تمەن، بە چەشنێك كە نرخی سكە لە مانگی رێبەندانەوە هەتا كۆتایی رەشەممەی ساڵی رابردوو 135% چوونە سەری بە خۆیەوە بینیوە و لە یەك مانگی رابردووە هەتا ئێستا نرخی سكە 500 هەزار تمەن چۆتە سەر.
لەمبارەیەوە هەواڵدەریی \"موج\" بڵاوی كردەوە، بە هۆی هەڵكشان و داكشانی ئابووری لە رێكەوتی 3ی رێبەندانەوە كڕین و فرۆشی سكە و دولار لە بازارەكانی ئێران ئەنجام نەدراوە.