نوێنەری سەقز و بانە: لەسەدا 30 هەڵاوسان زیادی كردووە / تایبەتی كردنی یارانەكان
20:45 - 24 خەزەڵوەر 2711
كوردپا: نوێنەری خەڵكی شارەكانی سەقز و بانە لە مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران رایگەیاند، لەسەدا سی هەڵاوسانی ئابووری وڵاتی ئێران لەئەنجامی سیاسەتی نادرووستی بەڕێوەبردنی تایبەتی كردنی یارانەكانە.
ماڵپەڕی ئافتاب لە زاری \"فخرالدین حیدری\"وە بڵاوی كردەوە، بە پێی ئەو زەخت و گوشارانەی كە لەلایەن وڵاتانی دەرەوە دەخرێتە سەر حكوومەتی ئێران، ئابووری ئەو وڵاتە بەرەو لاوازی رۆیشتووە.
حەیدەری هۆكاری هەڵاوسانی ئابووری لە وڵاتی ئێران گەڕاندەوە بۆ سیاسەتی نادرووست لەمەڕ تایبەتی كردنی یارانەكان.
ئەو نوێنەرەی مەجلیس لەو باوەڕەدایە، هەر كاتێك كە یاسایەك بە ناتەواوی و ناشارەزاییەوە بەڕێوە بچێت، ئەوە ئابووری وڵات بەرەو نابوودی دەبات.
بە وتەی حەیدەری، ئەو ئامارەی نرخی هڵاوسان كە لەلایەن بانكی ناوەندییەوە بڵاو كراوەتەوە، لەگەڵ ئاماری بڵاوكراوەی بانكی جیهانی و سەندووقی نێودەوڵەتی دراو جیاوازی هەیە.
بانكی ناوەندی ئێران نرخی هەڵاوسانی لەو وڵاتەدا لەسەدا و نوزدە و یەك، راگەیاندووە و ئەمە لە حاڵێكدایە كە سەندووقی نێودەوڵەتی دراو نرخی هەڵاوسانی لە وڵاتی ئێراندا لەسەدا 25 راگەیاندووە.