نوێنەریكی مەجلیس: بەڵێنیە بێ بنەماكانی دەوڵەت خەڵكی دڵسارد كردۆتەوە
15:29 - 6 رێبەندان 2711
كوردپا: نوێنەری خەڵكی شاری رەشت لە مەجلیسی كۆماری ئیسلامیی ئێران رایگەیاند، دەوڵەتی ئەحمەدی نژاد لە بواری رەخساندنی هەلی كار كەمتەرخەمی كردووە و ئەو ئامارانەی كە لەو پێوەندییەدا دەوڵەت بڵاوی كردۆتەوە، ناڕاستن.
جەبار كووچەك نژاد، وتیشی: بەڵێنیی رەخساندنی هەلی كار تەنیا دروشمە و ئەو بەڵێنیە بێ بنەمایانەی دەوڵەت، خەڵكی دڵسارد و نیگەران كردووە.
پێشتر سەركۆماری حكوومەتی ئیسلامیی ئێران بەڵێنیی دابوو هەتا كۆتایی كابینەكەی دوو میلیون و500 هەزار هەلی كار بۆ خەڵكی بێكار دەڕەخسێنرێ.
جەبار كووچەك نژاد ئەندامی فراكسیۆنی ئوسووڵگەراكان ئاشكراشی كرد، ئەو ئامارانەی كە دەوڵەت لەمەڕ رەخساندنی هەلی كار بڵاوی كردۆتەوە دوورن لە راستی.
لەم بارەوە ئەندامی كۆمیسیۆنی كۆمەڵایەتیی مەجلیس رایگەیاندووە، 40 میلیۆن هاووڵاتیی لە وڵاتی ئێران لە ژێر هێڵی هەژاری دان.
نەسروڵڵا تورابی لەو باوەڕە دایە، دەبێ دەوڵەتی ئێران لەمەڕ دابین نەكردنی هەلی كار و ژیانی بێكاران و هەژاراندا وڵامدەر بێت.