نووسەرێكی كوردی خۆراسانی كتێبێكی دیكەی ئامادەی چاپ کرد
15:18 - 15 جۆزەردان 2713
ئاژانسی کوردپا: یەحیا عەلەوی فەرد نووسەر و رۆژنامەنووسی كوردی خۆراسان كتێبێكی دیكەی تایبەت بە منداڵانی ئامادەی چاپ كرد.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، كتێبی \"باژارێ میرییان\" لە نووسین و ئامادە كردنی یەحیا عەلەوی فەرد ئامادەی چاپو بڵاو كردنەوەیەو و هەنووکە لە ژێر چاپ دایە.
كتێبی باژارێ میرییان (شاری مردووەكان) بە زاراوەی كوردی كرمانجی ئامادە كراوە و بەرهەمی چەند ساڵ هەوڵی \"یەحیا عەلەوی فەرد\" نووسەری كوردی \"خۆراسان\"ـە كە ئێستا ئامادە و رەوانەی چاپ كراوە.
ئەو كتێبە تایبەت بە منداڵانی ٥ هەتا ١٠ ساڵ تەمەنەو وێنەكاریی نێو كتێبەكە لە لایەن \"ایلگار رەحیمی\"یەوە ئەنجام دراوە.
ئەو نووسەرە کوردە ماوەیەک پێش ئێستا رایگەیاندبوو، بەهۆی هەڵاواردن و نایەکسانی لێژنەی داوەران لە هەڵسانگاندنی بەرهەمە ئەدەبییەکاندا، چیدیکە بەشداری لە \"فستیڤاڵی کتێبی ساڵ\"دا ناکات.
یەحیا عەلەوی فەرد لە ساڵی ١٣٥٢ هەتاوی لە شاری بجنوردی سەربە ئوستانی خۆراسانی باكوور لە دایک بووەو بروانامەی باڵای زمان و وێژەی فارسی لە زانكۆی \"قوم\" وەرگرتووە.
عەلەوی فەرد تا ئێستا لە سەر وێژەی منداڵان كاری كردووە و چەندین كتێبی وەک: \"فصلها زیبایند، بهار ماندنی، نوآوری این است، بیا ببین جهان ما و چەندین كتێبی دیكەی چاپو بڵاو كردۆتەوە.
كتێبەكانی ناوبراو تا ئێستا بە زمانەكانی كوردی، عەرەبی، تاجیكی، ئیسپانیایی، فارسی چاپو بڵاو بوونەتەوە.