نزیك بە 100 رۆژە چارەنووسی سێچالاكی كۆمەڵەی سەوزی كوردستان ناڕوونە
14:48 - 3 رێبەندان 2711
كوردپا: نزیك بە 100 رۆژ لە دەستبەسەر كردنی سێچالاكی فەرهەنگیی شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانەوە تێدەپەڕێو هەتا ئێستا چارەنووسیان ناڕوونە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی كوردپا، وریا خوسرەوی، ئەكبەر گەوێڵی و كامران رەحیمی لە ئەندامان و چالاكانی كۆمەڵەی سەوزی كوردستان، رۆژی 1ی خەزەڵوەری ئەمساڵ لەلایەن هێزە لیباس شەخسییەكانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر كران.
دوای تێپەڕینی سەد رۆژ لە دەستبەسەر كردنی ئەو سێچالاكە فەرهەنگییە، هەتا ئێستا لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە دان.
بەپێی هێندێسەرچاوە، ئەو سێچالاكە فەرهەنگییە لە كاتی لێپێچینەوە لە ئیدارەی ئیتلاعاتدا بەهۆی لێدان تووشی نەخۆشیی جەستەیی بوون.
سەردانی بەردەوامی بنەماڵەی ئەو سێهاووڵاتییە سنەییە بۆ ناوەندە ئەمنیەتییەكان و هەروەها دەزگای قەزایی هیچ ئاكامێكی نەبووە و ئەو مەسەلەیە نیگەرانیی زۆری بنەماڵەی ئەو گیراوانە.