ناڕوونی چارەنووسی سێ هاووڵاتی کورد لە زیندانی ناوەندیی ورمێ

12:32 - 5 پووشپەڕ 2720

سێ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "مەسعوود حاجی‌زادە" تەمەن ٤٤ ساڵ خەڵکی سێرۆی ورمێ، "کەیوان ڕەشۆزادە" تەمەن ٢٦ ساڵ خەڵکی شارەکی ئیسلامئاوای ورمێ و "ئومید سەعیدی" تەمەن ٢٥ ساڵ خەڵکی شارەی ئیسلامئاوای ورمێ، لە زیندانی ئەو شارە چارەنووسیان ناڕوونە.

ئەم سێ هاووڵاتییە کوردە، بۆ ماوەی ١٠ مانگه لە زیندانی ورمێ دانە و لەو مایەوەدا، لە "دەستپێراگەیشتن بە پارێزەر" بێبەری کراون.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە زیندانی ورمێ، مەسعوود حاجی‌زادە، توانای  دابینکردنی بارمتەی ٦٠٠ میلیۆن تمەنی بۆ ئازادیی کاتی لە زیندانی ورمێ نییە.

مەسعوود حاجی‌زادە، کەیووان ڕەشۆزادە و ئومید سەعیدی، ماوەی ١٠ مانگ پێش لەلایەن  هێزە نیزامییەکانی حکوومەتییەوە دەسبەسەر و پاش تەواوبوونی لێپرسینەوەکەیان، ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ کراون.

مەسعوود حاجی‌زادە لە بەندی ٤ زیندانی ورمێ و کەیووان ڕەشۆزادە و ئومید سەعیدی لە بەندی لاوانی ئەو زیندانەدا، ڕاگیراون.