ناڕوونیی چارەنووسی چالاکێکی فەرهەنگیی کوردی خۆراسان

13:53 - 10 رەزبەر 2713
ئاژانسی کوردپا: یەکێک لەچالاکانی فەرهەنگیی کوردی خەڵکی ئوستانی خۆراسانی باکوور پاش زیاتر لە ٣مانگ لە دەستبەسەر کرانەوەی، هەتا ئێستا چارەنووسی ناڕوونە.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کورپا، \"مەهدی جەعفەر زادە\" کوڕی جەعفەر و خەڵکی شاری دەرەگەز لە ئوستانی خۆراسانی باکوور، یەک حەفتە پاش ئەوەی رێکەوتی ١٨ی جۆزەردانی ئەمساڵ بە سپاردنی بارمتەیەکی ٢٠٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا، سەرلەنوێ لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر کرایەوە.

هەتا ئێستاش سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی جەعفەرزادە لەمەڕ چارەنووسی رۆڵەکەیان، هێزە ئیتلاعاتییەکان هیچ هەواڵێکیان پێ رانەگەیاندوون.

مەهدی جەعفەری تەمەن ٣٠ ساڵ و دانێشتووی شاری دەرەگەز رێکەوتی ١٨ی خاکەلێوەی ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ ماوەی ٦٠ رۆژ لە ژوورە تاکەکەسییەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی \"مەشهەد\"دا راگیرا.

هێزە ئیتلاعاتییەکان ئەو چالاکە فەرهەنگییەیان بەهۆی چالاکبوون لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک و هەروەها دۆستایەتی لەگەڵ چالاکانی کوردی ئوستانە کوردنشینەکانی رۆژئاوای ئێران دەستبەسەر کردبوو.