ناڕوونیی چارەنووسی هاووڵاتییەکی تەمەن ٧٠ ساڵەی خەڵکی سلێمانی لە زیندانی رەجایی شاری کەرەج
15:17 - 29 گەلاوێژ 2713
ئاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی بەساڵاچووی خەڵکی شاری سلێمانی ماوەی ٢٠ ساڵە لە زیندانی رەجایی شاری کەرەج بەهۆکارێکی ناڕوون راگیراوە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، هاووڵاتییەکی خەڵکی سلێمانی بەناوی \"کەریم عەزیز مەعرووف\" ناسراو بە \"حاجی کەریم\" ماوەی ٢٠ ساڵە لە زیندانی رەجایی شاری کەرەج لە دەستبەسەری دایە و چارەنووسی بە ناڕوونی ماوەتەوە.
یەکێک لە زیندانیانی رەجایی شاری کەرەج بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاند، جاجی کەریم تەمەنی ٧٠ ساڵە و تووشی پەککەوتەیی بووە لەلایەن هاوبەندییەکانییەوە هاوکاری و خزمەتی دەکرێت.
ئەو زیندانییە رایشیگەیاند، کەریم عەزیز لەماوەی ئەو ٢٠ ساڵەدا کە لە زیندانی رەجایی شاری کەرەج راگیراوە، هیچ هەواڵێکی لە چارەنووسی بنەماڵەکەی نییە.
هەروەها هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی شاری سلێمانی بەناوی \"عەلی ئەحمەد سولێمان\" کە ساڵی ١٣٨٤ لە ناوچەی تەرگەوەڕی ورمێ دەستبەسەر کرابوو، ماوەیەک پێش ئێستا بە ئێعدام مەحکووم کراو و دواتر لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی ئوستانەوە ئەو حوکمە پشتڕاست کرایەوە.