ناوەندی ئاماری ئێران: نرخی هەڵاوسانی مادەی خۆراكی زیاتر لە 35%ـە
13:54 - 31 گەلاوێژ 2712
ئاژانسی كوردپا: نوێنەرێكی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران بە پشت بەستن بە ناوەندی ئاماری ئێران رایگەیاندووە، نرخی هەڵاوسانی مادەی خۆراكی بە بەراورد لەگەڵ ساڵی پێشوو پتر لە 35%ـە.
عەلیمحەممەد ئەحمەدی، ئەندامی كۆمیسیۆنی بەرنامە و بوودجەی مەجلیس بە هەواڵدەریی میهری راگەیاندووە: ئەو كاڵایانەی كە زیاتر لە هەموو مادە خۆراكییەكانیان نرخیان زیادی كردووە بریتین لە: نان، شیر، پەنیر، هێلكە، میوە، دانەوێلە و گۆشتی سپی و سوور.
ئەو نوێنەرهی مەجلیس ئەوەشی خستە روو جیا لە مادە خۆراكییەكان نرخی خانوبەرە، ئاو، بەرق، گاز و كەرتی تەندروستی و دەوا و دەرمانیش روویان لە زیادبوون كردووە، بە چەشنێك لە بەشی مەسكەن و خانوبەرەدا بە بەراورد لەگەڵ ساڵی پێشوو نرخەكان 48% زیادیان كردووە.
ئەم وتانەی نوێنەری مەجلیسی ئێران لە كاتێك دایە كە پێشتر بانكی ناوەندیی ئێران، نرخی هەڵاوسانی 5 مانگی رابردووی لە ئێران بە كەمتر لە 23% راگەیاندبوو.