ناودێر کردنی شەقامێک بە ناوی خانانی قوبادی لە سەلاسی باوەجانی

ئاژانسی کوردپا: لە سەلاسی باوەجانی سەر بە شاری جوانڕۆ، شەقامێک بە ناوی شاعێری کورد خانانی قوبادی ناودێر کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، له شاری تازاوا یان سەلاسی باوەجانی، شەقامێک بەناوی شاعێری کورد خانانی قوبادی ناونرا.
ناودێر کردنی ئەو شەقامە بە هەوڵی چالاکانی مەدەنی سەلاسی باوەجانی و بە هاوکاری شاەرداری سەلاس بووە.

ئەم شاعێرە ناوی محەممەد کوڕی قوباد بەگ بووە و نازناوەکەشی خانانی قوبادی یان خانای جوانڕووییە و ساڵی ١٦٨٧ لە عەشیرەتی قوبادی لە دایکبووە.

خانای قوبادی شێعرەکانی بە زاراوەی هەورامی بووە و گرینگترین بەرهەمی ئەو شاعیرە کوردە \"شیرین و خوسرەوە\".

ڕاستەن مەواچان فارسی شەکەرەن
کوردی جە فارسی بەڵ شیرینتەرن
پەی چێش نە دەوران ئی دونیای بەد کیش/مەحزووزەن هەرکەس بە زەبان وێش