مەئموورانی شارەوانیی ماڵی ٧ هاووڵاتیی عەرەبی شاری ئەهوازیان تێکدا
16:37 - 28 بانەمەڕ 2713
ئاژانسی کوردپا: مەئموورانی ئیدارەی شارەوانیی شاری ئەهواز بەبیانووی نەبوونی مۆڵەت، ماڵی ٧ هاووڵاتیی \"عەرەب\"یان لە یەکێک لە گەڕەکە هەژارنشینەکانی ئەو شارە رووخاند.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، چەند رۆژ پێش ئێستا مەئموورانی شارەوانیی شاری ئەهواز ماڵی ٧ هاووڵاتیی عەرەبیان لە گەڕەکی \"شەلەنگ ئاباد\"ی ئەو شارەیان تێکدا و ئەو هاووڵاتییانە بێ سەرپەنا ماونەتەوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاند: ئەو ٧ بنەماڵەیە هەر یەکەی بە چەندین سەر خیزانەوە هەنووکە لە نێو خێوەتدا لە نزیک ماڵە رووخاوەکانیاندا ژیان بەسەر دەبەن و لە هەموو ئیمکاناتی ژیان بێبەرین.
سەرچاوەکە ئەوەشی خستەڕوو، مەئموورانی شارەوانی لە کاتێکدا بینای ئەو ٧ ماڵەیان بە کەڵک وەرگرتن لە بولدزێر رووخاندووە، کە ئەو هاووڵاتییانە هیچ پێداویستی و کەلوپەلێکیان بۆ دەرنەچووە.
رووخاندنی ماڵی ئەو هاووڵاتییە عەرەبانە لە حاڵێک دایە کە لە ئیستادا پاڵێوراوانی پۆستی سەرکۆماری لە ئێران، رۆژانە باس لە عەداڵەتی کۆمەڵایەتی، بنبڕ کردنی هەژاری و چارەسەر کردنی کێشەی نیشتەجێ بوونی هاووڵاتییان لە ناوچە هەژار نشێنەکانی ئێران دەکەن.