مەریوان/ کوژرانی ژنێکی تەمەن ٤٥ ساڵ بە دەستی مێردەکەی

11:34 - 16 گەلاوێژ 2721

ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی گەلاوێژ، ژنێک بە ناوی "مونیرە قادری"  تەمەن نزیک بە ٤٥ ساڵ  کچی عەبدوڵڵا خەڵکی گوندی "گولان"  لە ناوچەی کۆماسی و دانیشتووی گوندی "چۆر"ی شاری مەریوان، لەلایەن مێردەکەیەوە، کوژرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو ژنە لەگەڵ مێردەکەی بە ناوی "ئیبراهیم" لەنێو باخەکەیان لەسەر "زێڕ"ی ژنەکەی دەبێتە دەمەقاڵەیان و مێردەکەی بە کوتەک دەدات لە سەری و دواتر فڕەی دەداتە ناو چاڵاوی ئاو و ئاوەڕۆ.

سەرچاوەی ئاگادار کوردپا لە شاری مەریوان ئەوەی خستەڕوو پاش کوشتنی ئەو ژنە مێردەکەی بانگەواز دەکات و کە ژنەکەی هەڵاتووە و زێڕەکانی بردووە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئەوەی بە ئاژانسی کوردپا ڕاگەیاندووە مونیرە پێشتر مێردی بە کەسێکی دیکە کردبوو کە ٧ کچی لە مێردە پێشووکەی هەیە و پاش جیابوونەوە لە هاوژینە پێشووەکەی، مێردی بە بە ئیبراهیم کردبوو کە منداڵی لێ نییە.

ئەو سەرچاوەیە لە کۆتاییدا، ئەوەشی خستەڕوو، کە ئەمە سێهەمین حاڵەتی ژن کوشتنە لە ماوەی ٢ ساڵی ڕابردوو، لە گوندی گولان ڕوو دەدات.