مەرگی گوماناویی شەش فەرماندەی سپا و بێدەنگیی خامنەیی
19:39 - 24 رێبەندان 2711
كوردپا: لە ماوەی یەك مانگی رابردوودا پێنج فەرماندەی سپای پاسدارانی حكوومەتی ئیسلامیی بە شێوەی گوماناوی مردوون و لە بەرامبەردا بەرپرسە باڵاكانی حكومەت و بەتایبەت خامنەیی بێدەنگییان هەڵبژاردووە.
ماڵپەڕی دیگەربان بڵاوی كردۆتەوە، ئەحمەد سەوداگەر كە یەكێك لە فەرماندەكانی كاتی شەڕی ئێران – عێراقیش بووە، لە رۆژانی رابردوودا بەهۆی وەستانی دڵ مردووە و سەرەڕای ئەوەی كە چەند رۆژ بەسەر مەرگیدا تێپەڕیوە، بەڵام خامنەیی حازر نەبووە پەیامی سەرەخۆشی بە بنەماڵەكەی بدات.
غوڵامعەلی رەشید، جێگری ستادی گشتیی هێزە چەكدارەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران وتوویەتی: كە سەوداگەر لە دوایین نووسراوەی خۆیدا داوای كردووە كە پزیشكی یاسایی جەستی بپشكنن.
پێتریش وەفا غەفاریان، عەباس میهری، ئەحمەد سەیاف زادە و مەنسوور توركان چوار فەرماندەی سپای پاسدارانن كەلە ماوەی مانگی رابردوودا مردوون.
زۆرێك لە لێپرسراوانی حكوومەتی لە رێوڕسمی پرسە و سەرەخۆشیی ئەو فەرماندانەدا بەشدار بوون، بەڵام خامنەیی رێبەری حكوومەت ئامادە نەبووە بۆ كۆچی دایی هیچكامیان پەیامی سەرەخۆشی بدات و ئەمەش بۆتە جێگای گومان لەناو هێزە نیزامییەكان و دام و دەزگاكانی حكوومەت
ئەم بێدەنگییەی خامنەیی بە نیسبەت مەرگی ئەو فەرماندانە لە كاتێك دایە، كە رێكەوتی شەشی رێبەندان خامنەیی بە بۆنەی مردنی باوكی \"عەلی فەدەوی\" فەرماندەی هێزی دەریایی سپای پاسداران پەیامی سەرەخۆشیی داوە و لە جەریانی تیرۆری \"مستەفا ئەحمەدی رەوشەن\" دا خامنەیی بۆ خۆی بەشداریی پرسە و سەرەخۆشیەكەی بوو و سەردانی ماڵەكەشیانی كرد.