مەجلیس دەنگی متمانەی بە وەزیری پێشنیارکراوی زانست نەدا
18:13 - 7 خەزەڵوەر 2714
ئاژانسی كوردپا: وەزیری پێشنیارکراوی دەوڵەتی تەدبیر و ئومید بۆ پۆستی وەزارەتی زانست و توێژینەوە نەیتوانی دەنگی متمانەی نوێنەرانی مەجلیس بەدەست بێنێت.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، مەحموود نیلی ئەحمەد ئابادی سێیەمینی وەزیری پێشنیاری زانست لە دەوڵەتی یازدەیەمدا بە بڕیاری نوێنەرانی مەجلیس نەیتوانی ئەندامییەتی لە كابینەی رۆحانیدا بەدەست بێنێت.
لە كۆی گشتیی ٢٤٦ دەنگی حازر لە دانیشتنی ئەمڕۆی مەجلیسی ئێراندا ٧٩ دەنگی بەڵێو ١٦٠ دەنگی نەخێر و ٧ دەنگی بێلایەن دراوە.
یەكێک لەنوێنەرانی كوردی مەجلیس لە شاری بۆكان كە لایەنگری دكتور نیلی بووە وتوویەتی: ئەگەر نوێنەران چاویلكە سیاسییەكانیان هەڵبگرتایە، نیلی دەنگی دەهێنایەوە.
محەمەد نیلی بەر لە هەڵبژاردن و پڕۆسەی دەنگدانەكە، باسی لە \" پایبەندی بە هێڵی سوور\" كە لەلایەن عەلی خامنەیی كێشراوە، كردبوو.
هەواڵدەریی ئیرنا لەزاری حەسەن روحانی كە بەر لە دەنگدانەكە قسەی كردبوو بڵاوی كردبوویەوە، داهاتی نەوت نزیك بە ٣٠% كەم بۆتەوە و ئێمە لەگەڵ دۆخێكی نوێو ئابوورێكی جیهانی بەرەوڕووین.
پێشتر ئەحمەد سالک جێگری فراكسیۆنی بناژۆخوازەكان لە مەجلیس وتبووی: مەحموود نیلی پشتیوانی شۆرای ئینقلابی فەرهەنگی لە پشت نەبوو و لە دانیشتنەكانیشدا نەیتوانیبوو سەرنجی ئەو ناوەندە بۆ لای خۆی رابكێشێ.
حێسامەدین ئاشنا راوێژكاری فەرهەنگی حەسەن روحانی سەبارەت بەو مەسەلەیە وتوویەتی: نیلی ئەحمەد ئابادی نە پیاو ئاژاوەیە و ئەزموونی باشیشی لەكارەكەیدا هەیە، ئەو تەنیا یەك تاوانی هەیە ئەوەیش ئەوەیە كە زانكۆ بۆ خوێندكاران دەوێنە بۆ كەسانی سیاسی.
وەزارەتی زانست و توێژینەوە لەحاڵی حازردا زیاتر لە چوار ملوێن حەشیمەتی خوێندكاری و ٧٠ هەزار ئەندانی هەیئەتی زانستی و توێژەری هەیە.
قەسیم عوسمانی لەبۆکان: وەزیری پێشنیاری زانست هیچ پێوەندی بە \"فتنە\"ـەوە نەبوو
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، مەحموود نیلی ئەحمەد ئابادی سێیەمینی وەزیری پێشنیاری زانست لە دەوڵەتی یازدەیەمدا بە بڕیاری نوێنەرانی مەجلیس نەیتوانی ئەندامییەتی لە كابینەی رۆحانیدا بەدەست بێنێت.
لە كۆی گشتیی ٢٤٦ دەنگی حازر لە دانیشتنی ئەمڕۆی مەجلیسی ئێراندا ٧٩ دەنگی بەڵێو ١٦٠ دەنگی نەخێر و ٧ دەنگی بێلایەن دراوە.
یەكێک لەنوێنەرانی كوردی مەجلیس لە شاری بۆكان كە لایەنگری دكتور نیلی بووە وتوویەتی: ئەگەر نوێنەران چاویلكە سیاسییەكانیان هەڵبگرتایە، نیلی دەنگی دەهێنایەوە.
محەمەد نیلی بەر لە هەڵبژاردن و پڕۆسەی دەنگدانەكە، باسی لە \" پایبەندی بە هێڵی سوور\" كە لەلایەن عەلی خامنەیی كێشراوە، كردبوو.
قەسیم عوسمانی: ئەگەر نوێنەران چاویلكە سیاسییەكانیان هەڵبگرتایە، نیلی دەنگی دەهێنایەوە
هەڵوێستی نوێنەران لەحاڵێكدایە كە بەرپرسی دەزگای قەزایی لە مەجلیس وتبووی نەزاكەت، ئەخلاق و یاسا\" رێگەی پێوەندیی دەزگاكەی لەگەڵ دەزگای یاسادانان\"ـە.هەواڵدەریی ئیرنا لەزاری حەسەن روحانی كە بەر لە دەنگدانەكە قسەی كردبوو بڵاوی كردبوویەوە، داهاتی نەوت نزیك بە ٣٠% كەم بۆتەوە و ئێمە لەگەڵ دۆخێكی نوێو ئابوورێكی جیهانی بەرەوڕووین.