٢٤مین دانیشتنی شۆرای مافی مرۆڤی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەستی پێکرد

17:18 - 18 خەرمانان 2713
ئاژانسی کوردپا: بە بەشداریی ناوی پیلای\" کۆمیسێری مافی مرۆڤی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و هەروەها کۆمەڵیک لە چالاکانی مافی مرۆڤی کورد و سەرجەم نەتەوەکانی دیکەی ئێران، ٢٤مین دانیشتنی شۆرای مافی مرۆڤی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری ژنێڤ دەستی پێکرد.

ئەمجەد حوسێن پەناهی چالاکی مافی مرۆڤ و یەکێک لە بەشدارانی ئەو دانێشتنە، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بە ئاژانسی کوردپای راگەیاند، لە رەوتی بەرێوەچوونی دانیشتنەکەدا بۆ پشتیوانی لە زیندانیانی سیاسی و هەروەها بە مەبەستی پێشگیری لە وشکبوونی ئاوی گۆلی ورمێ، هاوڕێ لەگەڵ چالاکانی ئازەری، کۆبوونەوەیەکی نارەزایەتی لە بەر دەم بنکەی رێکخراوی نێونەتەوەیی مافی مرۆڤ لە شاری ژنێڤ پێک دینین.

هەروەها \"ناهید موکری\" چالاکی مافی مرۆڤی کورد لە یەکەم کۆبوونەوەی ئەو دانێشتنەدا بە ناوەرۆکی \"مافی مرۆڤ لە کوردستان\" وتارێکی پێشکەش کرد.

\"15202.jpg\"
ئەمجەد حوسێن پەناهی چالاکی مافی مرۆڤ
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد، کە ئامارێکی تۆکمەم لە سەر بارودۆخی زیندانیانی ساسیی کورد و رێژەی ئێعدام کردنی هاووڵاتییانی کوردم ئامادە کردووە و دەیخەمە بەر باس، چونکە لە دانیشتنەکانی پێشوودا زیاتر راپۆرتەکان لە بارودۆخی مافی مرۆڤ لە ناوەندی ئێــران بووە و ناوچەکانی دیکەی ئێــران، پەراوێز خرابوون یان بە کەمی ئاوڕیان لێ درابوویەوە.

ئەو دانیشتنانە لە ماوەی رۆژانی ٩، ١٠، ١٣ و ٢٤ی مانگی سێپتامبری ئەمساڵ لە شاری ژنێڤ پایتەختی وڵاتی سویس بەرێوە دەچێت کە تێایدا تەوەرەکانی \" ژینگە، مافی کەمینە نەتەوەییەکانی ئێـران، کوشتاری زیندانیانی سیاسیی هاوینی ساڵی ٦٧، کاریگەریی ئێعدامە نایاساییەکان \" تاوتوێ دەکرێن.

هەروەها بەپێی راگەیەندراوی یازدەیەم بۆ ئاشکرا کردنی پێشێکرایی مافی مرۆڤ لە ئێڕان، چەندین بەڵگەی پەیوەندیدار بە پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لەلایەن حکوومەتی ئیسلامیی ئێــرانەوە دەرهەق بە هاووڵاتییانی ئێــرانی، تاوتوێ دەکرێـن.