موژگان کاووسی: کار دەکەم و بەهای مانەوەم و چالاکییەکانی خۆم دەدەم
ئاژانسی کوردپا: دادگای ئینقلابی شاری نەوشەهر لە چەند مانگی ڕابردوودا و بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو، حوکمی "ممنوعالخروج"یان بۆ نووسەرێکی کوردی یارسان دەرکردووە.
"موژگان کاووسی"، نووسەر و چالاکی کوردی یارسانی بە بڵاوکردنەوەی نووسراوەیە لە لاپەڕەی ئینیستاگرامی خۆیدا باسی لە "ممنوعالخروج"بوونی خۆی بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو کردووە.
ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٨ی سەرماوەز "موژگان کاووسی"، نووسەر و چالاکی فەرهەنگیی خەڵکی شاری کەلاردەشتی مازندەران بۆ دادگای نەوشەهر و دادگا ئەو ژنە نووسەرە کوردەی بە ٦٩ مانگ زیندان مەحکووم کرد.
دادگای ئینقلابی شاری نەوشەهر ئەو نووسەرە کوردەی بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران" بە ٣٣ مانگ زیندان، "هاندانی خەڵک بۆ تێکدانی نەزمی گشتی" بە ٣٠ مانگ و "پڕوپاگەندە دژی نیزام" بە ٦ مانگ زیندانی مەحکووم کرد.
"مۆژگان کاووسی"، لە چالاکانی مەدەنیی کەلاردەشت و لە بوارەکانی فەرهەنگی و هونەریدا چالاکیی هەیە. ناوبراو، ئامادەکار، نووسەر و دەرهێنەری کورتەفیلمی "هیوا"یە کە دێکیۆمێنتارێکی چیرۆکییە لەبارەی مەترسیی لەنێوچوونی زمانی کوردی لە کەلاردەشتدا.