موحسێن رەزایی: توركیە جیگای باوەڕ نیە
19:56 - 14 خاکەلێوه 2712
كوردپا: دەبیری كۆڕی دیاری كردنی بەرژەوەندییەكانی نیزام رایگەیاند، حكوومەتی توركیە جیگای باوەڕ نیە و باشتر وایە وتووێژەكان لەمەڕ بەرنامەی ناوكی لە وڵاتێكی دیكە ئەنجام بدرێت.
هەواڵدەریی میهر لە زاری موحسێن رەزاییەوە بڵاوی كردەوە، باشتر وایە دانوستانەكانی لەگەڵ گرووپی پێنج زێدە یەك لە یەكێك لە وڵاتانی عێراق، لوبنان و سووریە بەڕێوە بچێت.
رەزایی وتیشی: ئێمە نابێ حكوومەتی توركیە بە دۆستی خۆمان لە قەڵەم بدەین.
ئەو لێدوانانە لە كاتێَك دایە كە چەند رۆژ لەمەوبەر لە دانیشتنێكدا حكوومەتی ئێران و توركیە لەمەڕ پرسی سووریە لێدوان و بیروڕای دژ بە یەكیان هەبوو.
رێبەری حكوومەتی ئیسلامیی ئێران لە چاوپێكەوتن لەگەڵ سەرۆك وەزیری توركیە رایگەیاندبوو، بە مەبەستی بەربەرەكانێ لەگەڵ ئیسرائیل بە هەموو تواناوە پشتیوانی لە حكوومەتی دیمەشق دەكەین.
هەر لەو پێوەندییەدا رەجەب تەیەب ئەردۆغانیش ئەوەی خستبووە روو، حكوومەتی سووریە دەستی داوەتە كوشت و كۆشتاری هاووڵاتییان و بەشێكی بەرچاو لە خەڵكی سووریە بەهۆی نەبوونی ئارامی و ئاسایش وڵاتەكەیان بەجێ هێشتووە و پەنایان هێناوەتە بەر خاكی توركیە.
ئەمریكا و وڵاتانی ئورووپایی و ئۆپۆزیسیۆنی سووریە بەردەوام حكوومەتی ئیسلامیی ئێران و بەتایبەت بەرپرسانی سپای پاسدارانیان بە دەستێوەردان لە كاروباری ناوخۆی سووریە و پشتیوانیی نیزامی و ماڵی بۆ سەركوتی ناڕازییان تاوانبار كردووە.