مانگرتنێكی سه‌رانسه‌ری له خووزستان به‌ڕێوه‌یه
15:16 - 12 سەرماوەز 2715
ئاژانسی كوردپا: ئه‌گه‌ری به‌ڕێوه‌چوونی مانگرتنێكی سه‌رانسه‌ریی كرێكاری، له ڕۆژانی داهاتوودا له پارێزگای خووزستان هەیە.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ئاژانسی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، بزووتنه‌وه‌ی سه‌ندیكایی خووزستان ڕایگه‌یاندووه؛ له ڕێكه‌وتی ١٤ی سه‌رماوه‌زه‌وه تاكوو ٢١ی سه‌رماوه‌ز، مانگرتنێكی یه‌كپارچه و سه‌رانسه‌ری له پارێزگای خووزستان به‌ڕێوه ده‌بات.
ویسته سه‌ره‌كییه‌كانی ڕێكخه‌رانی ئه‌م مانگرتنه بریتین له: گرتن و لابردنی به‌ڕێوه‌به‌رانی ڕانتخۆر و دز و گه‌نده‌ڵ و بانده مافیاییهكانیان، دانی سه‌رجه‌م مووچه وهدواكهوتووهكانی كرێكاران، ئازادكردنی بێمه‌رجی هه‌موو چالاكه كرێكارییه‌كان و لابردنی تۆمه‌ته وهپاڵدراوهكانیان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی شۆراكانی كاری ئیسلامی و ماڵی كرێكار و كردنه‌وه‌ی سه‌ندیكای سه‌ربه‌خۆی كرێكاری.
ڕێكخه‌رانی ئه‌م مانگرتنه هه‌روه‌ها ڕایانگه‌یاندووه كه ویستی ئه‌م حه‌ره‌كه‌ته ویستێكی خۆڕسك و به‌دوور له دنه‌ی حیزب یان لایه‌نێكی سیاسیی دژبه‌ری حكوومه‌ته و هەڵینجاوی هزر و بیركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی ئه‌م پارێزگایه.
ڕاگه‌یاندنی ئه‌م مانگرتنه له كاتێكدایه كه هه‌نووكه ده‌یان چالاكی كرێكاری له نێو زیندانه‌كانی حكوومه‌تی ئیسلامیی ئێراندان، سه‌دان كرێكاریش چه‌ندین مانگه له وه‌رگرتنی مووچه بێبه‌ری بوون و وه‌ك ڕه‌زا ڕاهداریزاد، سه‌رۆكی نوێنه‌رانی كرێكارانی خووزستان ده‌ڵێ: \"دیسان توێژی كرێكار له نێو به‌سته‌ی پێشنیاریی ده‌وڵه‌ت له‌به‌رچاو نه‌گیراوه\".