مامۆستا ئایینییەکان مافی گۆشارهێنان بۆ ئەمری بە چاکە و دووری لە خراپەیان هەیە
21:00 - 10 پووشپەڕ 2716
ئاژانسی کوردپا: \"مێهدی هادەوی تارانی\"، مامۆستای دەرسی دەرەوەی حەوزەی علمییەی قۆم، لە وتەکانیدا لەسەر بابەتی ئەمر بە چاکە و دووری لە خراپە پێداگری کردەوە.
بەپێی هەواڵە بلاوکراوەکان، \"مێهدی هادەوی تارانی\"، مامۆستای دەرسی دەرەوەی حەوزەی علمییەی قۆم، لە دانیشتنێکی شیکردنەوەی قورئانیدا لە مزگەوتی \"ئایەتوڵڵا گۆڵپایەگانی\"، ئەمری بە چاکە و دووری لە خراپەیبۆ تەندروستیی کۆمەڵگا بە پێویست زانیوە و تەنانەت باسی لە لێدانی فیزیکی بۆ پێشبردنی ئەم بابەتە کردووە.
ناوبراو ئەم بابەتەی بە ئەرکێکی گرینگی نێو کۆمەڵگا زانیوە و ڕایگەیاندووە کە\" خەڵکی ئاسایی مافی لێدانی فیزیکی و پێکدادانییان نیە و ئەم ئەرکە دەبێ بەپێی یاسا و نەریتی یاسایی بێت و مامۆستا ئایینیەکان کە جێگری ئیمامانی پاکن ئیزنیان هەیە ئەم ئەرکە بە لێدانی فیزیکی و پێکدادان لە بەرانبەر خەڵکدا بە جێ بێنن\"
ئەمە لە کاتێکدایە کە ڕوحانی لە کاتی هەڵبژاردنەکاندا بەڵێنی بە خەڵک دابوو کە بە خەڵک مافی ئازادی بدڕێت بەڵام ئێستا بە گوشار لە سەر خەڵک بە تایبەت ژنان و دانانی یاسا بۆ حیجاب و گوشار هێنانلە سەر خەڵک ئەم بەلێنەی ژێر پرسیار بردووە.