مامۆستایەکی ئەندامی مەکتەب قورئان لە سەر کارەکەی لە شاری سنە دەرکرا

17:17 - 15 رێبەندان 2720

"محەممەد مەنسووری"، ئەندامی مەکتەب قورئان کە مامۆستای دامەزراوە لە هونەرستانی پیشەگەرانی نایسەری سنە بووە، پاش ٦ ساڵ وانەوتنەوە، لەلایەن هەیئەتی ناوەندیی هەڵبژاردنی (گزینش) پارێزگای کوردستان دەرکرا.

شۆرای بەرێوەبەریی مەکتەب قورئانی کوردستان لەو بارەیەوە ڕایگەیاندووە: "کاکە محەممەد ماوەی ساڵێکە لە ڕێگای یاسایی و تۆمارکردنی سکاڵای خۆی لە دیوانی دادپەروەریی ئیدارەی؛ بەدواداچوونی ئەو پرسەی کردووە؛ هەتا ئەوەیکە وڵامی دیوان، دەرکرانەکەی پشتراست کردەوە."

شۆرای بەرێوەبەریی مەکتەب قورئان، وێرای مەحکوومکردنی ئەو هەڵسووکەوتە دەڵێت وتوویەتی کە ئەو هەڵسووکەوتانە تەنیا عەقیدەتییە.