ماددە سڕکەرەکان لە ماوەی یەک ساڵدا گیانی ٣٠٠٣ کەسی ئەستاندووە

21:39 - 2 بانەمەڕ 2716
ئاژانسی کوردپا: ڕۆژانە ٨ کەس بە هۆی بەکارهێنانی ماددە سڕکەرەکان گیانیان لە دەست داوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، مردن و گیان لە دەست دان بە هۆی بەکارهێنانی ماددە سڕکەرەکان لە ساڵی ٩٤دا، لە سەدا ٦ زیاتر لە ساڵی ڕابردوو بووە و ٢ هەزار و ٩٨٦ کەس لە ساڵی پێشتر زیاتربووە.

ساڵی ڕابردوو بەپێی ئامارە فەرمییەکان، ماددە سڕکەرەکان گیانی ٣ هەزار و سێ هاووڵاتی لە ئێران، ئەستاندووە کە ٣٢٧ کەسیان ژن بوونە.

ڕاپۆرتی ڕێکخراوی پزشکی یاسایی لەو باریەوە نیشانی دەدات، لە کۆی تەلەفاتی گیرۆدبوون بە ماددە سڕکەرەکان لە ساڵی ٩٤دا، ١ هەزار و ٧٢٨ کەس بە هۆی ژەهراوی بوون، ٨٥٤ کەس بە هۆی بەکار‌هێنانی درێژماوە و ٤٢١ کەسی دیکەش بە هۆی بەکارهێنانی ڕەوانگەردانەکان گیانیان لە دەست داوە.

پارێزگای تاران بە ٧٢٩ کەس و پارێزگای بووشێهر بە ١٦ کەس بە ڕێز زیاترین و کەمترین پشکیان بە هۆی گیان لە دەست دانی ماددە سڕکەرەکان هەبووە.

لەو پێوەندییەدا، هاوینی ساڵی ڕابردوو سەرۆکی کۆمیتەی سەربەخۆی بەرەنگاربوونە دژی ماددە سڕکەرەکانی کۆڕی دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی نیزام، لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەوانیدا گوتی: \"ڕۆژانە ١٠٠ کەس لە ئێران کێشانی ماددە سڕکەرەکان دەست پێدەکەن\".

\"عەلی هاشمی\" لەو پێوەندییەدا گوتبووی کە ماوەی دەستپێڕاگەیشتن بە ماددەی سڕکەر لە ئێران ٢ تا ١٠ خولەکە.

ماڵپەڕی ڕادیۆ زەمانه وتارێکی لە زاری ئومید ڕەزایی کە پووشپەڕی ساڵی ڕابردوو بڵاوی کردووە لە زاری کارناسێکی باڵای کۆمەڵناسی گوتی: \'\'ڕوانگەی ئەمنییەتی ـ جەنایی بە ماددە سڕکەرەکان دەبێت بۆ ڕوانگەی فەرهەنگی ـ بێهداشتی بگۆڕدرێت.

دەبێت نێوان گیرۆدەبوون و بەکارهێنان جیاوازی دابنێین. بابەتێک لە دەبێ بەرەنگاری بینەوە، بەکارهێنانی زیادی ماددە سڕکەرەکانە، نە بەکارهێنانی ماددە سڕکەرەکان، لابردنی ماددە سڕکەرەکان، وەک لابردنی هەر شتێکی دیکە، ئیمکانی نیە\".