لە 6 مانگدا/ 628 ساڵ زیندان بۆ 100 كەس و دەستبەسەر كردنی 192 كەسی دیكە لە كوردستان
14:23 - 3 رەزبەر 2712
ئاژانسی كوردپا: لە نیوەی یەكەمی ئەمساڵدا دەزگا ئەمنیەتی ـ قەزاییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران، 192 هاووڵاتیی كوردییان دەستبەسەر و بۆ 100 كەسی دیكەش حوكمی 628 ساڵ و یەك مانگ زیندانی تەعزیری بڕاوەتەوە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، لە شەش مانگی یەكەمی ساڵی 1391دا لە ئەنجامی دەستبەسەر كردنی هاووڵاتییانی كورد لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەكانەوە، دەزگا قەزاییەكانی حكوومەتی ئێران حوكمی چەند ساڵەیان بۆ ئەو هاووڵاتییانە بڕیوەتەوە.
شەپۆلی دەستبەسەر كردنی هاووڵاتییان لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە:
لە شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵدا شەپۆلی دەستبەسەر كردنە ئەمنیەتییەكانی لە ناوچە كوردنشینەكان بەردەوام بووە و لەو پێوەندییەدا 192 هاووڵاتیی كورد لە ناوچە جیاجیاكان لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و رەوانەی گرتنگەكان كراون.
بەپێی ئەو راپۆرتە لە هێندێحاڵەتدا حیفازەتی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بە شێوەی جیا لە وەزارەتی ئیتلاعات، هاووڵاتییانی كوردیان دەستبەسەر كردووە و هەر لەو پێوەندییەدا ژمارەیەك دۆسیەی ئەمنیەتیش بۆ هاووڵاتییان لە ناوەندە قەزاییەكان كراوەتەوە.
دەركردنی حوكمی درێژ خایەن لەلایەن دەزگای قەزاییەوە:
لە كۆی گشتیی دۆسییەكان، 100 هاووڵاتیی كورد لە دادگاكانی ئینقلابدا سەرجەم بە 628 ساڵ زیندانی تەعزیری و 15 ساڵ حەبسی تەعلیقی و لێدانی 74 زەربە شەلاق مەحكووم كراون.
زۆربەی ئەو حوكمانە كە لەلایەن دادگاكانی ئینقلابەوە دەركراون لە ماوەیەكی كورتی چەند خولەكیدا بوون و ئەمە لە حاڵێك دایە كە زۆربەی ئەو هاووڵاتییانە لە بوونی پارێزەر بێبەری بوون و دادگا بە تێبینی خۆیان (ناوەندە قەزاییەكان) پارێزەری \"تەسخیری\"یان بۆ دیاری كردوون.
هۆكاری دەستبەسەر كردنە ئەمنیەتییەكان لە ناوچە كوردنشینەكان:
بەپێی بەڵگەكان ئەو كەسانەی كە لەلایەن دەزگا ئەمنیەتییەكانەوە لە ناوچە كوردنشینەكان دەستبەسەر دەكرێن، زۆربەیان چالاكی مەدەنی، خوێندكاری و فەرهەنگین، بەڵام پاش دەستبەسەر كردنیان شایەتی دۆسیەی ئەمنیەتیی ئەوان دەبین.
بە شێوەی بەردەوام و لە زۆربەی حاڵەتەكاندا، لەسەر زەخت و گوشاری دەزگا ئەمنیەتییەكان بۆ سەر دەزگای قەزایی، دادگاكانی ئینقلاب بێئەوەی كە بەڵگەی پێویستی لەبەر دەستدا بێت هاووڵاتییانی كورد بە تاوانی هاوكاری لەگەڵ حیزبە كوردییەكان بە ئیعدام یان زیندانی درێژ خایەن مەحكووم دەكەن.
ئەو ئامارە بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمار كراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی كوردپا بڵاو كراوەتەوە. بەپێی كەشی پۆلیسی ـ ئەمنیەتیی زاڵ بەسەر ناوچە كوردنشینەكانی ئێران و نەبوونی راگەیاندنی ئازاد و بێبەربەست، ئەگەری زیاتر بوونی دەستبەسەر كراوەكان لەو رێژەیە بڵاوبووە زیاترە.