لە ئەنجامی تۆپبارانی حكوومەت، كۆڵبەرێكی كورد كوژراو و دووی دیكەش بریندار بوون
15:39 - 14 جۆزەردان 2712
كوردپا: پۆلێك لە كۆڵبەران و كاسبكارانی كورد لە ناوچەی تەرگەوەڕ كەوتنە بەر تۆپبارانی ناوەندە نیزامییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران و لە ئەنجامدا كوڵبەرێك گیانی لێ ئەستێنرا و دووی دیكەش بە توندی بریندار بوون.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، شاخی \" كونە كۆتر\"ی سەر بە شاری سەڵماس لەلایەن تۆپخانەكانی حكوومەتەوە لەو ناوچەیە دراوەتە بەر تۆپباران و لە ئەنجامدا كەسێك بەناوی فەرشاد دەباسی كوڕی محەممەدعەلی و خەڵكی ناوچەی \"شپیران\" گیانی لە دەست داوە و هەروەها دوو كۆڵبەری دیكەش بەناوەكانی: محەممەد نووری خەڵكی ئاوایی \"ئەنبێ\" و فەیەسەڵ دەرباسی خەڵكی \"شپیران\"بە توندی بریندار بوون.
بریندارەكان رەوانەی یەكێك لە نەخۆشخانەكانی شاری ورمێ كراون.
دانیشتوانی ناوچە سنوورییەكانی كوردستانی ئێران بەهۆی نەبوونی كار و دەستەنگی بە ناچاری پیشەی پڕ مەترسیی كۆڵبەری و كاسبیی سەرسنوور هەڵدەبژێرن كە زۆر جار بەنرخی لەدەست دانی گیانیان كۆتایی پێدێت.
كۆڵبەرانی كورد بە بەردەوامی لەلایەن هێزە نیزامییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە تەقەیان لێ دەكرێ و زۆر جار لە ئەنجامی ئەو دەستڕێژی كردنەدا گیانیان لێ دەستێنرێ.
بەپێی ئاماری تۆمار كراو لە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا لە سەرەتای ساڵی 1391وە هەتا ئێستا 11 كۆڵبەری كورد كوژارو و بریندار بوون.
لە كۆی گشتیی ئەو رێژیە 4 كۆڵبەری كورد بەهۆی سەرما و تەقینەوەی مین مردوون و 5 كۆڵبەری دیكەش بە دەستڕێژی راستەوخۆی هێزە نیزامییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران لە سنوورەكانی كوردستان گیانیان لێ ئەستێنراوە و 2ی دیكەش بریندار كراون.
ئەو رێژیە بەپشت بەستن بە ئاماری تۆمار كراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی كوردپا بڵاو كراوەتەوە و دەكرێ ئاماری راستەقینە لەوەش زیاتر بێت.