لە ئەرمەنستان رێنووسی كوردیی لاتین بە فەرمیی ناسێنرا
20:58 - 15 رەزبەر 2712
ئاژانسی كوردپا: دوای چەندین ساڵ هەوڵ و چالاكیی نووسەرانی كوردی ئەرمەنستان، وەزارەتی پەروەردە و بارهێنانی ئەو وڵاتە رێنووسی كوردیی لاتینی بە فەرمی ناساند.
ماڵپەڕی پەروەردە و بارهێنانی ئەرمەنستان بڵاوی كردەوە، دوای ئەوەی كە بەشێك لە نووسەرانی كورد داوایان لەو ناوەندە كردبوو كە رێنووسی كوردیی لاتین بخرێتە ریزی رێنووسی \"كریلی\"ی ئەرمەنستانەوە و لە قوتابخانەكان كاری پێ یكرێ.
دوای ئەو هەوڵەی نووسەران وەزارەتی پەروەردە رێنووسی كوردیی لاتینی بە فەرمی ناساند.
نووسەرانی كورد لە ئەرمەنستان بە یارمەتیی وەزارەتی پەروەردە و بارهێنانی ئەو وڵاتە لە ساڵی 1941وە هەتا ئێستا سەرقاڵی چالاكیی فەرهەنگی و ئەدەبی كوردین.
هەتا ئێستا لە وڵاتی ئەرمەنستان قوتابخانە كوردییەكان كەڵكیان لە رێنووسی \"كریلی\" وەردەگرت.