لە ئێران 70%ی كرێكاران لەژێر هێڵی هەژاری دان
20:24 - 15 خاکەلێوه 2712
كوردپا: ئەندامێكی شۆراكانی ئیسلامیی كاری پارێزگای تاران وتی: لەسەدا 70ی كرێكاران لە ئێران لەژێر هێڵی هەژاریدا دەژین.
عەلی دێهقان كیا، ئەندامی لێژنەی بەڕێوەبەری كانوونی شۆراكانی ئیسلامیی كاری پارێزگای تاران وتیشی: تێچووی خۆراكی مانگانەی بنەماڵەیەكی كرێكار یەك میلۆن 500 هەزار تمەنە و مووچەی كرێكاران لە ئەمساڵدا بێ لەبەرچاو گرتنی ئەو هەڵاوسانە دیاری كراوە.
شۆرای بالای كار مووچەی مانگانەی كرێكارانی بۆ ساڵی 1391، سێسەد و نەوەد هەزار تمەن دیاری كردووە.
لەلایەكی دیكەوە لێپرسراوی سەندیكای كرێكارانی گرێبەستی، لەو باوەڕە دایە نزیك بە 80%ی كرێكارانی گرێبەست لەژێر هێڵی هەژاری دان.
فەتحوڵڵا بەیات ئەوەشی خستە روو، سەرجەم ئەو كەلوپەلانەی كە بۆ ژیان پێویستین نرخەكانیان 20 هەتا 50% رووی لە زیاد بوون كردووە و هۆكارێكی دیكەشی گەڕاندەوە بۆ ئامانجدار كردنی یارانەكان و سیاسەتی نادروستی دەوڵەت لەو پێوەندیەدا.