لە ئێران ساڵانە 2500 حاڵەتی قەتڵ روو دەدات
15:25 - 6 بەفرانبار 2711
كوردپا: لێپرسراوی پۆلیسی ناجا رایگەیاند، بە شێوەی نێونجی ساڵانە 2500 حاڵەتی قەتڵ لە وڵاتی ئێراندا روو دەدات.
حەسەن بەتوولی بە هەواڵدەریی \"ئیسنا\"ی راگەیاندووە، لەسەدا 50ی ئەو قەتڵانە بەهۆی دەستدرێژی وكێشەی نامووسیەوە ئەنجام دراون.
ئەو لێپرسراوە وتیشی، بەپێی ئامارەكانی پۆلیسی ناجا، لە ساڵی 1389دا 968 حاڵەتی \"تجاوز بە عنف\" لە وڵاتی ئێراندا رووی داوە.
لێپرسراوی پۆلیسی ناجا وتیشی، لە كۆی گشتیی ئەو 968 حاڵەتە نزیك بە 600 حاڵەتی پێوەندیی دووڵایەنە بووە و ئەوەی دیكەش دەستدرێژیی زۆرەملێبووە.
ئەو لێپرسراوە بەشێكی دیكەی لەو قەتڵانەی گەڕاندەوە بۆ كێشەی ماڵی، كێشەی بنەماڵەیی و دزی و شەڕ و تێكهەڵچوونی سەرشەقام.
حەسەن بەتوولی ئاشكراشی كرد، لە سەدا 90ی ئەو قەتڵانە لە ناوەندی پۆلیسی ناجا تۆمار كراون و ئاماری راستەقینە لەوەش زیاترە.