لە یەك مانگی رابردوودا 60% هەناردەی نەوتی ئێران بۆ توركیە كەمی كردووە
17:23 - 24 گەلاوێژ 2712
ئاژانسی كوردپا: لە یەك مانگی رابردوو( میلادی)دا لە سەدا 60 ی هەناردەی نەوتی حكوومەتی ئێران بۆ توركیە رووی لە كەمی كردووە.
هەواڵدەریی روێتێرز بڵاوی كردەوە، پاڵاوگەی نەوتی تۆپڕاشی توركیە لە ماوەی یەك مانگی رابردوودا تەنیا دوو جار نەوتی لە ئێران هاوردە كردووە و نێوەنجی ئەو هاوردە كردنەش لە رۆژدا دەگاتە 70 هەزار بوشكە.
ئەمە لەحاڵێكدایە كە پێشتر حكوومەتی توركیە رۆژانە 180 هەزار بوشكە نەوتی لە ئێرانەوە هاوردە دەكرد.
بەرهەمهێنانی نەوتی خاوی حكوومەتی ئێران لە مانگی رابردوودا گەیشتۆتە 2 میلیۆن و 817 هەزار بوشكە و بە نیسبەت سێمانگی یەكەمی ساڵی میلادی 566 هەزار بوشكە لە رۆژدا كەمی كردووە.
لە راپۆرتەی رێكخراوی \"اوپك\"دا هاتووە، نرخی هەر بوشكە نەوتی خاوی ئێران لە بازارە جیهانییەكاندا 109 دولارە و بەپێی ئەو نرخە دیاری كراوە حكوومەتی ئێران بۆ فرۆشی نەوت بەنیسبەت ساڵی 2010 مانگانە نزیك بە 3 میلیارد دولار خەساری لێكەوتووە.
هەر لەو پێوەندیییەدا نێونجی بەرهەمهێنانی نەوت لە ئێران لە ساڵی 2010وە هەتا ئێستا 890 هەزار بوشكە لە رۆژدا كەمی كردووە.