لە ئیسفەهان ڕێز لە ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان گیرا
21:07 - 13 رێبەندان 2715
ئاژانسی کوردپا: ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان لەگەڵ چەند ئەنجومەنێکی دیکە لە ڕۆژی جیهانی زەلکاوەکان لە شاری ئیسفەهان ڕێزیان لێگیرا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، بە نیشانەی ڕێزگرتن لە کار و چالاکی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان، لە ڕۆژی جیهانی زەلکاوەکاندا، خەڵاتی ڕێزلێنانی کۆنوانسیونی نێونەتەوەیی ڕامسەر بەو ئەنجومەنە بەخشرا.
ڕۆژی ١٣ی ڕێبەندان بە ڕۆژی جیهانی زەلکاوەکان دەناسرێت.
کاوە کوردستانی لەلایەن ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان خەڵاتی کۆنوانسیونی نێونەتەوەیی ڕامسەری وەرگرت.
جێ وەبیرهێنانەوەیە ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان لە ساڵی ١٣٩٣ی هەتاوی، خەڵاتی میللی ئێرانی بە دەست هێنا.
کۆنوانسیونی نێونەتەوەیی ڕامسەر کۆنترین پەیمانامەی ژینگەپارێزی لە جیهان دایە و لە ڕێکەوتی ١٣ی ڕێبەندانی ١٣٤٩ی هەتاوی لە شاری ڕامسەر بەستراوە و لە ساڵی ١٣76ی هەتاوی کە هەر ساڵ بە بۆنەی ڕۆژی زەلکاوەکان لە ئاستی نێونەتەوەییدالە یەکێک لە وڵاتانی ئەندام بەڕێوە دەچێت،تاکو ئێستا ١٦٩ وڵات تێیدا ئەندامن و ٢١٨٦ زەلکاو لە جیهاندا لەو کۆنوانسیونەدا تۆمار کراوە.
لەو ڕێوڕەسمەدا، ڕێککەوتننامەیەک لە نێوان ڕێکخراوی ژینگەپارێزی ئێران و کۆنواسیونی نێونەتەوەیی لە سەر زەلکاوەکان واژۆ کراکە زەلکاوی زرێبار یەکێک لەو زەلکاوانەیە کە ئەو کۆنوانسیونە بەرنامە گەلێکی تایبەتی تێدا بەڕێوە دەبات.
ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان ساڵی ١٣٨١ی هەتاوی لەشاری مەریوان دامەزراوەو پاش ٦ ساڵ هەوڵدان بۆ وەرگرتنی مۆڵەت لەساڵی١٣٨٧ دەستیبەچالاکییەکانی خۆی کردووە و بۆپاراستنی ژینگە و بڵاوکردنەوەی فەرهەنگی ژینگەپارێزی تێدەکۆشێت.