لە هەر شەو و رۆژێکدا ٥ کرێکار لە ئێران گیان لەدەست ئەدەن
14:31 - 6 رەشەمه 2712
ئاژانسی کوردپا: رێژەی کرێکارانی قوربانی رووداوی کار لە وڵاتی ئێران بە بەراورد لەگەڵ ساڵی رابردوو ١٤% رووی لە زیادبوون کردووە.
رێکخراوی پزیشکی قانوونیی ئێران لە راپۆرتێکدا بڵاوی کردەوە، کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە هەتا کۆتایی مانگی بەفرانبار ١ هەزار و ٥١٧ کرێکار لەو وڵاتە بە هۆی رووداوی کارەوە گیانیان لەدەست داوە.
بەپێی ئەو ئامارە و لەو ماوەیەدا ١ هەزار و ٤٩٧ کەس پیاو و٢٠ کەسیش ژن بەهۆی رووداوی کارەوە بوونتە قوربانی کە بەبەراورد لەگەڵ ساڵی رابردوو ١٤% زیادبوونی بە خۆیەوە بینیوە.
پێشتریش ئەو رێکخراوە لە راپۆرتێکدا بڵاوی کردەوە کە لەسەرەتای ئەمساڵەوە هەتا کۆتایی مانگی رەزبەر ١٠٠١ کرێکار لە وڵاتی ئێران بەهۆی رووداوی کارەوە بوونەتە قوربانی کە ئەو ئامارە لە مانگی رەزبەرەوە هەتا کۆتایی مانگی رێبەندان ٥١٦ کەس زیادبوونی بەخۆیەوە بینیوە.
لەلایەکی دیکەوە و بەپێی ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری کوردپا، لە سەرەتای ئەمساڵەوە هەتا ئێستا ٤٢ کرێکار تەنیا لە پارێزگای کوردستان بەهۆی رووداوی کارەوە گیانیان لەدەست داوە کە لە کۆی ئەو رێژەیە ١٩ کهس بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی، ١٥ کەس بەهۆی بەرکەوتنی کەلوپەل و ٨ کەسیش بەهۆی برق گرتوویی و روداوی دیکەوە بوونتە قوربانی.
هەروەها ٢ کرێکاری دیکەش بەهۆی گیروگرفت و كێشەوە دەستیان داوەتە خۆكوژی و كۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.