لە هێڵی لوولەی گازی "حەفت تەپە" لە ئەهواز تەقینەوە رووی دا
13:00 - 3 خەزەڵوەر 2712
ئاژانسی كوردپا: رۆژی سێشەممە رێكەوتی 2ی خەزەڵوەر لە هێڵی لوولەی گاز لە ناوچەی \"ئەلسەعبە\"ی حەفت تەپە هەڵكەوتوو لە 110 كیلۆمیتریی باكووری ئەهواز تەقینەوەیەك رووی دا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، گرووپی نیزامیی ناسراو بە \"ئەلحوسنەین\"ی سەر بە گرودانی \"هادی مەحیەدین ئال ناسر\" لقی نیزامیی \"بزووتنەوەی عەرەبیی ئازادیخوازی ئەلئەحواز\" بەرپرسایەتیی ئەو تەقینەوەیەی وە ئەستۆ گرتووە.
بەپێی راپۆرتی \"بزووتنەوەی ئازادیخوازی ئەلئەحواز\" ئەو تەقینەوەیە هیچ خەسارێكی گیانیی لێنەكەوتۆتەوە و شوێنی ئەو تەقینەوەیە لە دەرەوەی شار و شوێنی نیشتەجێ بوونی هاوڵاتییان بووە.
لقە نیزامییەكانی \"بزووتنەوەی عەرەبیی ئازادیخوازی ئەلئەحواز\" بە كەڵك وەرگرتن لە شێوازە نیزامی و سیاسییەكان بە تەمای دەستەبەر كردنی ماف و ئازادییەكان و بە سەربەخۆیی گەیشتنی ناوچە عەرەب نشینەكانی پارێزگای خووزستان دان.
هەر لەم پێوەندییەدا هەواڵدەریی فارس كەلە سپای پاسدارانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە نزیكە بڵاوی كردۆتەوە، ئەو تەقینەوەی بە هۆی خراپ بوونی لوولە و ئاگرتێبەر بوون ئەو تەقینەوەیە رووی داوە.
بەپێی هەمان راپۆرت، سەرچاوە ناوچەیییەكان و خەڵكی نیشتەجێی دەورووبەری شوێنی تەقینەوەكە رایانگەیاندووە، دوای ئەو رووداوە ناوچەكە بە تەواوەتی سیمایەكی نیزامیی بەخۆیەوە گرتووە و هێزێكی زۆری نیزامی جێگیر كراون و چەندین بازگەی پشكنینیان داناوە.
پێشتریش شاخەی نیزامیی \"بزووتنەوەی عەرەبیی ئازادۆخوازی ئەلئەحواز\" بەرپرسایەتیی چەند تەقینەوەیەكی نەوت و گاز و چەند ئۆپەراسیۆنێكی نیزامیی بەدژی ناوەندە نیزامی و ئەمنیەتییەكانی حكوومەتی ئێران لە پارێزگای خووزستان گرتۆتە ئەستۆ.
لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا رووداوەكانی ناوچە عەرەب نشینەكانی ئەهواز روویان لە زیادبوون كردووە و چەندین چالاكی سیاسی و مافی مرۆڤی عەرەب لە سێدارە دراون و چەندین كەسیی دیكەش لە تێكهەڵچوونەكاندا كوژراون.