لە مەریوان کچێکی تەمەن ١٤ ساڵ ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا
14:19 - 15 رەشەمه 2712
ئاژانسی کوردپا: کچێک لە شاری مەریوان بەهۆی سەختیی باری گوزەران و ژیان ئاگری لەجەستەی خۆی بەردا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سەرلە ئێوارێی رۆژی دووشەممە رێکەوتی ١٤ی رەشەممە کچێک بەناوی \"پەریا رەحمەتی\" کچی \"مەحموود\" ئاگری لەجەستەی خۆی بەرداوە و بەهۆی سەختیی برینەکانییەوە رەوانەی نەخۆشخانەی شاری سنە کراوە.
کەسێکی نزیک لەو رووداوەو بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاند: ئەو کچە بەهۆی گیروگرفتی ژیان کە بەرئەنجامی لێک جیابوونەوەی دایک و باوکی بووە، ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە.
پەریا نزیک بە ٩٠%ی جەستەی تووشی سووتان بووە و پەرستارانی نەخۆشخانەی شاری سنە باری تەندروستی ناوبراویان ناجێگیر راگەیاندووە.