لە مەریوان هاووڵاتییەكی كورد دەستبەسەر كرا
19:04 - 28 بەفرانبار 2711
كوردپا: لە ئەنجامی هێرشی هێزە نیزامی و ئەمنەیتییەكان بۆ گوندی \"نێ\"ی مەریوان هاووڵاتییەك دەستبەسەر كرا و چەندجین دووكانی ئەو گوندەش پولومپ كراون.
بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ئاژانسی كوردپا لە مەریوان، رێكەوتی 27ی بەفرانباری 1390 هێزێكی زۆری ئینتزامی هاتوونەتە گوندی نێ و لاوێكی خەڵكی ئەو گوندەیان بەناوی \"مادح نیك پەی\"، \"كوڕی مەلا محەممەد\" بەبێ هۆ دەستبەسەر كردووە و بۆ شوێنێكی نادیارییان راگواستووە.
هەواڵنێرمان ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە هەر لەو پێوەندییەدا چەند دووكانێكی دانیشتوانی گوندی نێ كە یەكیان دووكانی قەسابیی بووە، بەبێ هیچ هۆیەك پولومپ كراون.
لە ماوەی دوو حەفتەی رابردوودا خەڵكی گوندی نێ بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاریی دەوڵەتی و گرینگی نەدان بە ویست و داخوازەكانیان دەستیان داوەتە ئیعتراز و لەم پێوەندییەدا ئەندمانی شۆرای ئیسلامیی ئەو گوندەش بە نیشانەی ئیعتراز دەستیان لەكار كێشایەوە.
بە وتەی دانیشتوانی گوندی نێ ناوە بەناو لەلایەن هێزە نیزامی و ئەمنیەتییەكانەوە لەژێر ناوی بوونی باری قاچاخ و چالاكیی فەرهەنگی و سیاسیی لاوان هێرش دەكەنە سەر گوند و لە ماوەی یەك ساڵی رابردوودا نزیك بە 20 كەس لە لاوانی ئەو گوندە بە تاوانی جۆراوجۆر دەستبەسەر و رەوانەی زیندان كراون و چەند كەسێكیان حوكمیان پێدراوە.